سۆران عومەر بڕی ئەو چەک و هاوکاریانە ئاشکرا دەکات کە وڵاتانی هاوپەیمانی داویانە بە پێشمەرگە

لڤین: 
سۆران عومەر کاندیدی دەرچوی کۆمەڵی دادگەری بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمریکا و ١٧ وڵاتی دیکە ٨ ساڵە چەک و پارە بەناوی پێشمەرگەوە بەحکومەتی ھەرێم دەدەن! بۆچی چەکە پێشکەوتوو زرێپۆشەکان لەسەر شەقام و ناو شارو پارێزگاری ماڵەکانتان بەکاردەھێنرێن.
ئەو ڕوونیکردووەتەوە “لەساڵی ٢٠١٤ لەسەرەتای شەڕی داعش ئەمریکا بەبڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار کەرەستەی سەربازی و ١٢ ھەزار چەک و ١٠٠٠ موشەکی جۆری ھێلفایەر و ٥٠ زرێپۆشی ھەڵگرەوەی مین و ٥ ملیۆن کەل و پەلی سەربازی رەوانەی ھەرێمی کوردستان کردوە”.
ئەو کە پێشتر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە دەشڵێت ساڵی ٢٠١٤ “وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتی لەو چەک و پێداویستیە سەربازیانە بەعێراقمان داوە ، عێراق ٣٠٠ تەن پێداویستی سەربازی رەوانەی ھەرێمی کوردستان کردوە”.
سۆران عوومەر دەشڵێت: لەوکاتەوە ئەمریکا پارەی بە پێشمەرگە داوەو سەرقاڵی پڕ چەک کردنی پێشمەرگەو مەشق پێکردنیانە، لەساڵی ٢٠١٦ دیڤد فلیپ ڕایگەیاند؛ ئەمریکا بڕی ٤١٥ ملیۆن دۆلاری بەپێشمەرگە داوە!.
ئاماژەی بەوە کردووە کە ١٧ وڵاتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر هاوکاری پێشمەرگەان کردووە و تیمی مەشقیان لە هەرێمی کوردستانە و بەردەوام چەکیان بە پێسمەرگە داوە.
باسی ئەوشی کردووە، ساڵی ڕابردوو ئەمریکا بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار چەک و ئۆتۆمبیلی زریپۆشی پیشکەش بەپێشمەرگە کرد، جگە لەوە دوو لیوای بەھەموو پێداویستی چەک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبیلەوە پڕ چەک کرد!
لە بەشی کۆتایی نوسینەکەیدا پرسیویەتی: ئەو چەک و زرێپۆش و تەقەمەنی و پێداویستیە سەربازیانە لەکوێن؟ بۆ لەسەنگەرەکانی پێشەوە نین؟ بۆ لەبازاڕی چەکفرۆشان ھەیە؟ بۆ لەلای بەرپرسە حزبیەکانە؟ بۆچی پێشمەرگە ھێشتا قوربانی گەورە دەدات و دوو ھێزی سەر بە حزبن؟ بۆچی چەکە پێشکەوتوو زرێپۆشەکان لەسەر شەقام و ناو شارو پارێزگاری ماڵەکانتان بەکاردەھێنرێن و لای ھێزەکەی فڵان و فیسارن؟

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button