به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:
ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ ( هەینی ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ) سەبارەت بە بڵاو بونەوەی هەواڵی ڕودانی شەڕ لە یانەیەکی شەوانە لە سەرچنار لە هەندێ پەیچ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
راگه‌یه‌نراوێك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هه‌واڵی چه‌ند ماڵپه‌ڕو په‌یجێكی سۆشیال میدیا ڕه‌تده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕووداوێكی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار كه گوایه كوژراو‌و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه شه‌وی ڕابردوو هیچ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن‌و كوشتن له‌سه‌رچنارو هیچ شوێنێكی دیكه‌ی شاری سلێمانی ڕووی نه‌داوه.
له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و ماڵپه‌ڕو په‌یجانه‌ش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پۆلیس‌و سه‌رچاوه‌ی ڕه‌سمی هه‌واڵی له‌و شێوه‌یه بڵاوبكه‌نه‌وه، ڕێكاریی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گرینه‌به‌رو ڕوبه‌ڕوی دادگایان ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی