مەلا بەختیار: یەکێتى موچەى ئەو ئەندامانەى دەبڕێت کە دەنگیان پێنەداوە

لڤین:

ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتى، یەکێتى چاودێری ئەندام‌و كادرەكانی دەكات، تا بزانێ‌ كێ‌ دەنگی نەداوەتێ‌ بۆ ئەوەى موچەكەی ببڕدرێت.

مەلا بەختیار ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتى لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند،”لەئێستادا، كەسوكاری شەهیدان، كادرو هەڤاڵانی یەكێتیی، لەم دۆخە نیگەرانن‌و تەنانەت بەشێكیش لەهەڵبژاردندا دەنگیان نەداوەتێ‌! كە ئەمەش سەرەنجامی هەڵەو كەموكوڕییەكانە”.

وتیشی “ئەو یەكێتییەی باشترین تێكۆشەرەكان دەهاتنە ریزەكانییەوەو شانازیان دەكرد كە یەكێتی بن، بەڵام ئێستا ئەو یەكێتییە، بەجۆرێكە بەشێك لەئەندامەكانی متمانەیان لێسەندۆتەوەو دەنگیان نەداوەتێ‌! ئەو یەكێتییە ئێستا چاودێری ئەو ئەندام‌و كادرانەی دەكات، كە موچەیان دەداتێ‌، تا بزانێ‌ كێ‌ دەنگی داونەتێ‌، یاننا! موچەكانیان دەبڕن”.

مەلا بەختیار دەشلێت “بەڵام نازانین ئەگەر ویژدانی خەڵك ئازار بدەیت، دەنگت ناداتێ‌، چونكە دەنگدان ویژدانە، نەك گیرفان! باو موچەشی بدەیتێ‌، بەڵام خەڵك بەبڕواوە دەنگدەدات، چونكە هیچكات گیرفان پڕنابێت، بەڵام ویژدان بەیەك كردەوەی باش پڕدەبێ‌!”.

لەبارەى ژەهر خواردکردنیشەوە، مەلا بەختیار وتى “بۆ لەناوماندەبن؟ سەركردایەتیمان بەجێهێشت، سەرۆكمان بۆ بەجێهێشتن، پارە، لەشكر، راگەیاندن‌و هەمووشتێكی یەكێتیمان بۆ بەجێهێشتن، بفەرموون ئەگەر لەئێمەتان باشتر بۆ دەكرێت، سەركەوتووبن! بەڵام كە خۆتان پێتان ناكرێت، چ گوناهێكی ئێمەی تێدایە؟!”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button