ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران لە بارەی دەرماڵەی خوێندکاران کۆدەبێتەوە

لڤین:
بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆی ئه‌نجامبدات و له‌باره‌ى ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران و خۆپیشاندانه‌كانه‌وه گفتوگۆ بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئەنجام دەدات و بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی تیمی گۆڕان لە حکومەت پرسى خۆپیشاندانەکانى خوێندکاران و داواكاریی خەرجکردنەوەى دەرماڵەکانیان تاوتوێ دەكات.
بە گوێرەی وتەی وەزیرەکانی ئەو بزوتنەوەیە ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لە بەرژەوەندیى خوێندکاران بڕیاردەدات.
لە سێ رۆژی رابردوودا له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگاكان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و دوو رۆژیش لە سەریەک ئاڵۆزی لە خۆپیشاندانی خویندکارانی سلێمانی دروستبوو.