پارتی بەرپرسەکانی لە سلێمانی و دهۆک دەگۆڕێت

لڤین:

دوای ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پارتی لە سنوری سلێمانی بەرپرسە حزبییەکانی دەگۆڕێت و بڕیاری گۆڕنیداوە.

بە گوێرەی هەندێک زانیاری کە دەست لڤین کەوتووە، خودی مەسعود بارزانی لێکۆڵینەوەی لە ئەنجامی دەنگەکانی حزبەکەی کردووە لە هەڵبژاردنەکاندا، بەو هۆیەوە بڕیاریداوە لە چەند ناوچەیەک بەرپرسەکانی حزبەکەی بگۆڕێت.

زانیاریەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە مەکتەبی بارزانی پێیوابووە دەبوو ژمارەی کورسییەکانیان لە سلێمانی زیاتر بووبایە بەڵام بە هۆی کار و شێوازی مامەڵەی بەرپرسەکانیان لە سلێمانی و دهۆک ئەو حزبە نەیتوانیوە ئەندام و موچەخۆرەکانی بنێرێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

هەر بەو هۆیەوە پارتی بڕیاریداوە بە زوترین کات بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی و هەڵەبجە و بەرپرسی لقی سلێمانی و بەرپرسی لقی هەڵەبجە  بگۆڕێت.

دوای گۆڕانکاریەکانی ئەو حزبە لە سلێمانی بڕیاریشە ژمارەیەک گۆڕانکاری لە دهۆکدا بکرێت کە بارزانی زۆر نیگەرانی کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button