لێرەوە بچۆرە ناو پێگەی زانکۆلاین
وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی وەرگیراوانی لە زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشکرا کرد

لڤین:
ناوی قوتابیه وه‌رگیراوه‌كان له زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان راده‌گه‌یه‌نرێت كاتژمێر 11 ماڵپەڕی وەرگرتنەوەی ناوەکان كارا ده‌كرێت.
قوتابیان ده‌توانن به هه‌مان یوزه‌ر نه‌یم (به‌كارهێنه‌ر) و پاسوۆرده‌كانی (وشه‌ی تێپه‌ڕ)ی خۆیان کە فۆڕمەکەیان پڕکردەوە بچنه ناویه‌وه.
خه‌تاب شێخانی، سه‌رۆكی دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ 45113 ده‌رچووی 2021 داواكاری وه‌رگرتنیان پێشكه‌ش كردووه، 2142 قوتابی ساڵی 2020 و 3277 قوتابیش ده‌رچووی ساڵانی رابردوون، كۆی گشتیش 52532 قوتابی داواكاری وه‌رگرتنیان پێشكه‌شكردووه.
وتیشی: 43 هه‌زار و 277 قوتابی له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رگیراون، كه ده‌كاته رێژه‌ی 62%، 21%یش له خوێندنی پارالێل و 17%یش له خوێندنی ئێواران وه‌رگیراون، كه ئێستا كرێی خوێندنی ئێواران 45% داشكاندنی بۆ كراوه.