لڤین وردەکاری کەمکردنەوەی دەنگەکانی فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی بڵاودەکاتەوە

 لڤین: تایبەت

پارتی دەنگەکانی لە سنوری بازنەی یەکی هەولێر بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، بەڵام کەمترین دەنگ کە کەمی کردبێت لە سنوری بازنەی یەکدایە کە ئەوەش پرسیاری جدی لەسەر پڕۆسەکە و دژایەتی فەیسەڵ کەریم خان دەردەخات.

لڤین بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لێکدانەوە و بەراورد کاری بۆ شێوازی کەمبونەوەی دەنگەکانی پارتی و یەکێتی کردووە لە بازنەکاندا و دەردەکەێت دەنگی پارتی کەمتر لە هەر بازنەیەکی دیکە لە بازنەی یەک کەمی کردووە.

هەرچەندە هەموو حزبەکان جگە لە یەکگرتووی ئیسلامی سەرجەم حزبەکان لە ئاستی کوردستاندا دەنگیان کەمی کردووە، بەڵام دەنگەکانی پارتی لە سنوری بازنەی یەکی هەولێر بە رێژەیەکی کەم کەمی کردووە، بەراورد بە دەنگەکانی ئەو حزبە لە بازنەکانی دیکە، هەرچەندە یەکێتیش هاوشێوەیە بەڵام جیاوازی یەکێتی پشتیوانی حزبەکانی دەرەوەی پارتییە بۆ کاندیدەکەی یەکێتی کە لە هیچ شوێنێک بەو شێوەیە پشتیوانی کاندیدەکانی یەکێتی نەکراوە لە دەرەوەی حزبەکەی خۆیان، تەنانەت لە بەشێکی زۆر لە بازنەکانی هەڵبژاردن گۆڕان دەنگی بۆ کاندیدەکانی خۆی کۆ کردووەتەوە نەک ئەوانەی یەکێتی.

بازنەی یەک

لە سنوری بازنەی یەکی هەولێر پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی 2018دا 139هەزار 13 دەنگی هێناوە ، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا ئەو حزبە 116هەزار و 861 دەنگی هێناوە بەراوردی نێوان هەردوو هەڵبژاردنەکە پارتی لەو سنورەدا 22 هەزار و 152 دەنگی کەم کردووە.

هاوکات لەو بازنەیەدا هەڵبژاردنی 2018دا یەکێتی 25هەزار و 2 دەنگی هەبووە و گۆڕانیش 11 هەزار و 718 دەنگی هەبووە، بەڵام ئەمجارە کە هاوپەیمان بوون و کاندیدی یەکێتیش ژنێک بووە کە تەنها 438 دەنگی هێناوە و سەرجەم دەنگەکانی  یەکێتی و گۆڕان و بۆ فەیسەڵ کەریم خان رۆشتووە کە 24 هەزار 280 دەنگ بووە بەوەش کۆی ئەو دەنگانی گۆڕان و یەکێتی کە لەو سنورە 12 هەزار و 92 دەنگ بووە کەمی کردووە، بە:ام بە شێوەیەکی گشتی یەکێتی ئەگەر ئەو دەنگانە بەتەنها خۆی بێت دەنگەکانی کەمی نەکردووە و ەهەمان ژمارەی هێناوەتەوە.

کاندیدکردنی فەیسەڵ کەریم خان لەو سنورەدا پشتیوانی گۆڕان و یەکێتی بە باڵی لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی و سەرجەم ئەو حزبانەی لەو ناوچەیەدا کاندیدیان نەبووە بەشێوەیەکی بەرچاو بوو تەنانەت پەکەکەش لایەنگرانی خۆی هاندەدا کە دەنگ بەو کاندیدە بدەن ئەوە جگە لە پێگە کۆمەڵایەتیەکەی ئەو کاندیدە لە ناوچەکەدا.

بازنەی دوو

لە سنوری بازنەی دوودا پێشتر پارتی 71 هەزار و 961 دەنگی هەبووە و ئەم هەڵبژاردنە دەنگەکانی کەم بووەتەوە بۆ 42 هەزار و 983دەنگ بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو پارتی لەو بازنەیەدا 28هەزار و 978 دەنگ کەمی کردووە لە بەرامبەردا یەکێتی بە تەنها لەو بازنەیەدا پێشتر 37 هەزار و 631 دەنگی هەبووە و بە هۆی گشتی ئەمجارە 20هەزار و 425 دەنگ کەمی کردووە لە کاتێکدا لەم بازنەیەدا گۆڕان بۆخۆی کاندیدی هەبووە و دەنگەکانی ئەو بزوتنەوەیە لێرەدا لێکدانەوەی بۆنەکراوە.

یەکێتی لەم سنورەدا تەنها ژنێکی کاندید کردوو لەگەڵ کاندیدێکی بزوتنەوەی گۆڕاندا کە بەڵام لە هاوپەیمانی ئەو دوو حزبەدا تەنها کاندیدەکەی یەکێتی سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.

بازنەی سێ

پارتی لەم سنورەدا دوو کاندید هەبووە و یەکێتیش یەک کاندیدی هەبووە، سەرەڕای رکابەریەکی توند لە نێوان کاندیدەکاندا کە کۆمەڵ و نەوەی نوی و یەکگرتووش کاندیدیان هەبووە لەم بازنەیەدا، بەڵام دەنگەکانی پارتی کە لە 2018دا 54 هەزار و 946 دەنگ بووە کەمی کردووە بۆ 29 هەزار و 827 دەنگ کە بەراوردیان بکەی لەو سێ ساڵەدا پارتی 25هەزار و 119 دەنگ کەمی کردووە.

لەبەرامبەردا یەکێتی دووەمین بەهێزترین کاندیدی خۆی لە هەولێردا لەم بازنەیەدا بووە کە هەرێم کەمال ئاغا بووە بەڵام نەیتوانی سەرکەوتن بهێنێت لەبەر ئەوەی دەنگی ئەو کاندیدی 8698 دەنگ بووە. لە کاتێکدا هەڵبژاردنی پێشوو بە بێ بزوتنەوەی گۆڕان 15 هەزار و 481 دەنگی هێناوە و و لەو کاتەدا گۆڕانیش 5500 دەنگی هەبووە، بەراوردی دەنگەکانی یەکێتی لەو دوو کاتەدا 6783 دەنگ کەمی کردووە.

بازنەی چوار

لەم بازنەیەدا پارتی سێ کاندیدی هەبووە و دەنگەکانی لە ساڵی 2018دا 85 هەزار و 133 دەنگ بووە، بەڵام ئەمجارە کەم بووەتەوە بۆ 46 هەزار و 680 دەنگ بەوەش 38 هەزار و 453 دەنگ کەمی کردووە، لە بەرامبەردا یەکێتی و گۆڕان ئەمجارە هەردووکیان کاندیدیان هەبووە پێشتر لە ساڵی 2018دا یەکێتی 23 هەزار و 989 دەنگی هێناوە، بەڵام ئەمجارە دەنگەکانی کەمی کردووە بۆ 9549 دەنگ، بەوەش ئەو دەنگانەی یەکێتی لەو بازنەیەدا لە دەستی داوە 14 هەزار و 440 دەنگ بووە.

لێکدانەوەی گشتی

یەکێتی لە هەولێردا دوو بەهێزترین کاندیدیەکانی هەریەکە لە فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی و هەرێم کەمال ئاغا  بوون، کە ئەوانیش لە بازنەکانی یەک و سێی شارەکە بوون و هیچیان دەنگی پێویستیان نەهێناوە بۆ دەرچوون لە کاتێکدا دەنگەکانی یەکێتی بەراورد بە هەڵبژاردنی پێشوو لە بازنەی یەکدا کەمی نەکردووە و وەک خۆی ماوەتەوە بەڵام پارتی زیاتر لە 22 هەزار دەنگی لەدەستداوە، لە کاتێکدا ژمارەی کۆی دەنگدەر لەو بازنەیەدا ئەمجارە 157هەزار و 248 دەنگدەری حزبەکان بووە نزیکەی هەزار دەنگیش سوتێندراوە ئەوە لە کاتێکدایە کۆی رێژەی دەنگدان لەو بازنەیەدا 54٪دا بووە.

پارتی لە هیچ بازنەیەکدا لە شاری هەولێر نەبووە دەنگەکانی بە قەدەر دەنگی بازنەی یەک بەرز بێت لە کاتێکدا لە بازنەی دوو نزیکەی 23 هەزار دەنگ کەمی کردووە لە بازنەی سی زیاتر لە 25 هەزار دەنگ و لە بازنەی چوار زیاتر لە 38 هەزار دەنگ، هەر ئەم خاڵە گومانی سەرەکیە بۆ بونی رووداوێک لە پشتی پەردەوە لە دژی کاندیدەکەی یەکێتی.

ئەگەرەکان:

ئەگەری ئەوە هەیە پارتی دەنگەکانی گواستبێتەوە، لە کاتێکدا دەنگۆی ئەوەش لە چەند میدیایەک بڵاوکرایەوە.

ئەگەری ئەوەهەیە گۆڕانکاری بە دەنگەکانی فەیسەڵ کەریمخان کرابێت بۆ کاندیدە پیاوەکانی پارتی.

ئەگەری ئەوە هەیە دەنگەکانی فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی بۆ نەوەی نوێ رۆشتبێت، پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو کە رێکەوتنێکی نهێنی لە نێوان نەوەی نوێ و پارتی هەبێت لەو بازنەیەدا چونکە کاندیدەکەی نەوەی نوی لەو سنورەدا زیاتر لە 14 هەزار دنەگی هێناوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button