پارێزگاری هەولێر: ئەمڕۆ چەند مادەیەکی تەقینەوە لە هەولێر دەتەقێندرێتەوە

لڤین:
پارێزگاری هەولێر لەبارەی بیستنی دەنگی تەقینەوە رایدەگەیەنێت، ئەو دەنگانەی دەبیسترێن، تەقاندنەوەی چەند ماددەیەکی تەقینەوەیە لە دەشتێکی سنوری هەولێر.
ئەمڕۆ چوارشەممە دهنگى تهقینهوه لە پارێزگای هەولێر دهبیسترێت و هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش هەر ئەمڕۆ چەند بۆمبێكی ماوەبەسەرچوو دەتەقێننەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە لەوبارەیەوە رایگەیاند “دۆخی هەولێر زۆر ئاساییە و ئەو دەنگانەی دەبیسترێن، تەقاندنەوەی چەند ماددەیەکی تەقینەوەیە لە دەشتێکی سنوری هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان”.
ئاماژەی بەوەشکرد “رەنگە هەندێک ماددەی دیکە مابن و ئەمڕۆ بتەقێنرێنەوە، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین نیگەران نەبن”.