تابلۆی ئۆتۆمبێلەکان دەگۆڕێت

لڤین:

بەڕێوەبەرى گشتى هاتووچۆى گشتى عێراق رایگەیاند، هەرێم و بەغداد خەلیکن تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان رێک دەخەنەوە و چەند گۆڕانکاریەکیان بەسەردا دەێت.

تارق ئیسماعیل، بە رۆژنامەى فەرمى عێراقى راگەیاند: لەگەڵ هەرێمى کوردستان سەرقاڵى هەماهەنگین بۆ یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل بە زمانى ئینگلیزى هاوشێوەى وڵاتانى دیکە.

ئەو لەبارەی شێوازی نویی تابلۆی ئۆتۆمبێل ئاشکرای کرد هەمان قەبارە و رەنگی تابلۆکانی پێوویان دەبێت، بەڵام کۆدى دیاریکراو بۆ هەر پارێزگایەک دیاری دەکرێت و ناوی پارێزگاکان نانوسرێت.

بەڕێوەبەرى گشتى هاتووچۆى گشتى عێراق راشیگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیایەکى جیهانى تیابەتمەند گرێبەست دەکەن بۆ دروستکردنى تابلۆکان لەبەغداد بەخێرایی و نەبوونى جیاوازى لە نرخى تابلۆکاندا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button