ماددەی یاسایی دۆسیەکەی دکتۆر فرمێسک گۆڕا

لڤین:
دوای راپۆرتی پزیشکی دادگاى هەولێر ماددەى یاسایی تایبەت بە گیانلەدەستدانى د.فرمێسک کچە پزیشکەکەى هەولێرى گۆڕى.
بەپێى راپۆرتى پزیشکى داد هۆکارى خنکانى دکتۆر فرمێسک ئەوە بووە کە خنکاوە و ئاو چووەتە سیەکانیەوە و هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ ژەهراوى بوون.
فەرهاد حەسەن باوکى دکتۆر فرمێسک راگەیاند، “دواى دەرچوونى ڕاپۆرتى پزیشکى داد، دادوەر بڕیارى دا مادەکەى لە 420 بۆ411 بگۆڕێت “.
ماددەى 420 لە یاساى سزادانى عێراقى تایبەتە بە شاردنەوەى تەرمى کوژاراو، بەڵام ماددەى 411 تایبەتە بە کەمتەرخەمى لەدۆسیەى گیان لەدەستدانى کەسێک کە سزاکەى دەگاتە حەوت ساڵ.
فرمێسک ماوەى مانگێک بوو بۆ چارەسەرى تەندروستى و لەسەر بنەماى راوێژى پزیشک دەچووە ئەو مەلەوانگەیە، ئەو بەیانییەى گیانى لەدەستدا خوشکێکى بچوکى تەمەن هەشت ساڵانى لەگەڵ بووە.