وەفدێکی باڵای هەدەپە پشتیوانی بۆ هاوپەیمانی کوردستان ڕاگەیاند

لڤین:

قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک لە پێشوازی وەفدێکی باڵای هەدەپە، ڕایگەیاندوە،” سوپاس ھە‌ڤاڵانی ھە‌دە‌پە‌ بۆ پشتیوانی كردنتان لە‌ ھاوپە‌یمانی كوردستان، بێگومان ئە‌و پاڵپشتییە‌تان بۆ ئێمە‌ لە‌م كاتە‌ چارە‌نوسسازە‌دا شاخێكە‌ لە‌ ورە و ھە‌رگیز لە‌بیر ناكرێت‌”.

ئاماژەی بەوەیشداوە،” لە کۆبوونەوەم لەگەڵ وەفدێکی باڵای هەدەپە بە سەرۆکایەتی مەرال داناش بەشتاش سەرۆکی کۆما هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا تاوتوێی گۆڕانکارییەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکەمان کرد و هەڵوێست و ئامانجەکانی هاوپەیمانی کوردستانم بۆ ڕوونکردنەوە”.

ڕایشیگەیاندوە،” جەختیشم کردەوە لە هەڵوێست و سیاسەتی نەگۆڕی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەبارەت بە دۆزی کورد لە ناوچەکەدا”.

لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەیشداوە،” بە خۆشحاڵییەوە وەفدی هەدەپە ستایشی هەڵوێست و بەرنامەکانی هاوپەیمانی کوردستانیان کرد و پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ هاوپەیمانی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان دەربڕی”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button