ڕێگای درێژ بۆ پێکهێنانی حکومەتی دوای مێرکل

لڤین: 

ئەڵمانییەکان پەرلەمانێکی نوێیان هەڵبژارد، بەڵام پێکهێنانی حکومەت و دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ ماوەیەک دەخایەنێت تا ئەو کاتە ئەنجێلا مێرکل لە ئۆفیسەکەی دەمێنێتەوە.

دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەتوانێت چەند مانگێک بخایەنێت، بەڵام پەرلەمانی تازە هەڵبژێردراو بە خێرایی کاردەکات بەپێی دەستووری ئەڵمانیا، پێویستە دوای 30 ڕۆژ لە هەڵبژاردن کۆبێتەوە ، کە تا 26ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دەکات.

ئەگەر پەرلەمانی نوێ نەتوانێت دەستبەجێ سەرۆک وەزیران هەڵبژێرێت لەماوەی یەکەم دانیشتنیدا، چونکە دانوستانەکانی هاوپەیمانەکان هێشتا کۆتایی نەهاتووە، فرانک والتەر شتاینمێر، سەرۆکی یەکێتی ئەڵمانیا داوا لە سەرۆک وەزیران ئەنجێلا مێرکل و کابینەکەی دەکات کە بەردەوام بن لە خزمەتکردن تا ئەو کاتەی حکومەتی نوێ دروست دەکرێت.

مێرکڵ دەتوانێت تا رۆژی 17ی 12ی2021 لە ئۆفیسەکەیدا بمێنێتەوە و هەموو دەسەڵاتەکانی تا ئەوکاتە وەک خۆی جێبەجێ دەکات تەنانەت توانای لابردنی وەزیرەکانیشی دەبێت و وەزیر نوێ دەتوانێت بهینێت.

سەرۆکی پێشوو خاوەنی ئەو دیاریانە نییە کە لە کاتی کارکردنیدا پێی دراوە، هەموو دیاریەکان ئەرشیف کراون و موڵکی دەوڵەتن تەنانەت مێز و کورسی و پیداویستییە هونەریەکانی کە دەوڵەت بە درێژایی کاتی خۆی لە ئۆفیسدا بۆی دابین کردووە.

پەرلەمانە نوێیەکەی ئەڵمانیا ژمارەی کورسیەکانی زیاد بووە و بووەتە دووەم گەورەترین پەرلەمانی جیهان و لە دوای  کۆنگرەی نەتەوەیی گەلی چین دێت.

هەر کە ئەنجامی کۆتایی فەرمی لەلایەن لیژنەی هەڵبژاردنی فیدراڵییەوە دیاریکرا و ناوی سەرجەمی ئەندامە تازە هەڵبژێردراوەکانی پەرلەمان کۆتایی پێهێنرا، کارمەندانی ئیدارەی پەرلەمانی ئەڵمانی لە هۆڵی گشتی دەست دەکەن بە دووبارە رێکخستنەوەی هەموو کورسییەکان.

لەوانەیە قورسترین بەشی دوای هەڵبژاردنێکی فیدڕاڵی بابەتی هاوپەیمانی بێت، هیچ سنورێکی کاتی دیاریکراوی یاسایی نیە. هەموو ئەو لایەنانەی کە بەشدارن ئەمە دەزانن، لەسەر هەموو وردەکارییەکان گفتوگۆ دەکەن.

دانوستانەکانی هاوپەیمانان لەلایەن کاندیدی باڵای ئەو حزبە دەکرێت کە زۆرترین دەنگی لە هەڵبژاردنی فیدرالیدا وەرگرتووە. کاندیدی لوتکە (بە شێوەیەکی ئاسایی کاندیدی سەرۆک وەزیران) دەبێت کە لە داهاتوودا دەیەوێت لە حکومەتێکدا لەگەڵ کام لایەنی تر کار بکات.

ئەم هەڵبژاردنە وەک میدیاکانی وڵاتەکە دەیڵێن زۆر جیاوازە بە هۆی ئەوەی هەردوو لیستی SPD و CDU/CSU زۆر نزیکن لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا کە کاندیدی سەرۆک وەزیران ئارمین لاسچیت و ئۆلاف شۆلز ناویان دەهێندرێت کە لە دوو لیستی جیاوازن.

هەرچۆنێک بێت، SPD و سەوزەکان تا ئێستا لە چەند خاڵێک جیاوازن لە ڕووی ئامانجە حزبیە ئاشکراکراوەکانیانەوە کە بۆ ئەوان کەمێک دەخایەنێت بۆ ئەوەی بزانن کە ئایا دەتوانن پێکەوە کار بکەن لە حکومەتدا.

گرنگترین ڕۆڵی پەرلەمانی نوێ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانە، بەبێ گفتوگۆ و بە دەنگدانی نهێنی، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەڵمانیا. بۆ ئەوەی هەڵبژێردرێت، کاندیدی سەرۆک وەزیران پێویستی بەدەنگی زۆرینەی ڕەهای نوێنەرەکان هەیە، کە بە “زۆرینەی سەرۆک وەزیران” ناسراوە تا ئێستا هەموو سەرۆک وەزیرانەکانی وڵاتەکە بە مێرکلیشەوە لە خولی یەکەمدا هەڵبژێردراون.

ئەگەر ئەمە ڕوونەدات، دەستوور لەماوەی 14 ڕۆژدا هەڵبژاردنی زیاتر دەخاتە بەردەم نوێنەرەکان و ئەو کەسەی لە دوایین خولی دەنگدانی نهێنیدا زۆرترین دەنگ وەردەگرێت، بە سەرۆک وەزیران هەڵدەبژێردرێت ئەگەر دەنگەکان کەمتر بێت لە زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان، ئەوا سەرۆکی ئەڵمانیا بڕیار دەدات کە ئەو کاندیدە دیاری بکات یان هەڵبژاردنەکە هەڵبوەشێتەوە.

لە ئەڵمانیا، هەر دەنگدەرێکی شیاو دەتوانێت سکاڵا لە هەڵبژاردن بکات پێویستە لە ماوەی دوو مانگ لە ڕۆژی هەڵبژاردندا ناڕەزاییەکی فەرمی نووسراو بنێرن بۆ لیژنەی پێداچوونەوەی هەڵبژاردن ئەم کۆمیسۆنە بەدواداچوون دەکات بۆ هەموو داواکاریەکان و بۆ ماوەی ساڵێک کارەکانی بەردەوام دەبێت.

بۆ هەڵوەشانەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، پێویستە ناڕەزاییەکە دوو مەرج جێبەجێ بکات. سەرەتا، دەبێت هەڵەیەکی هەڵبژاردن هەبێت کە سەرپێچی لە یاسای هەڵبژاردنی فیدراڵی یان دەستوور بکات. دووەم، هەڵەی هەڵبژاردنی ڕاپۆرتکراو دەبێت کاریگەری هەبێت لەسەر دابەشکردنی کورسیەکان، بەڵام هیچ کاتێک دەنگی پەرلەمان بە هەڵە ڕانەگەیەندراوە.

سەرچاوە: DW

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button