ئەمریکا یەک ملیۆن دۆلار بۆ کشتوکاڵی هەرێم تەرخان دەکات

لڤین:

ئەمەریکا یەک ملیۆن دۆلار بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان تەرخان دەکات کە ئامانج لێی پشیوانیکردنی پڕۆژەی بچوکە.

ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریکا، تایگەیاند بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای تۆپ ماونتێن، یەک ملیۆن دۆلار بۆ گەشەپێدانی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 12 مانگ تەرخان دەکەن.

ئامانجی ئەو پڕۆژەیە پشتیوانیکردن و پەرەپێدانی پڕۆژەی بازرگانی بچووک و ناوەندە لە بواری کشتوکاڵی و بازرگانی تایبەت.

ئاماژە بەوەکراوە، دەتوانرێت ئومێدی زۆر لەسەر کەرتی کشتوکاڵ لە عێراق هەڵبچنرێت بۆ هەمەچەشنکردنی ئابوری و ڕەخساندنی هەلی کار، سەرەڕای ئەوەی خاکەکەی دەوڵەمەندە و سەرچاوەی ئاوی پێویستی هەیە، بەڵام هێشتا هەرێمی کوردستان لەم ڕوەوە گەشەی تەواوی بەخۆوە نەبینیوە ئەویش بەهۆی کەمیی وەبەرهێنان لە تەکنەلۆجیای نوێ و شێوازی ئیدارەدانی بەسەرچو و پڕۆسێسێکی لاوازی بە بازاڕکردن

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button