بۆچى نێچیرڤان بارزانى راستى نه‌كرد ؟

لڤین: سەرتیپ کەریم وەیسی
نێچیرڤان بارزانى، له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژارنى حزبه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه، 26ى ئه‌یلولى 2021، له هه‌ولێر به غروریه‌وه وتارى دا‌و وتى : هه‌ڵبژاردن دواى هه‌ڵبژاردن پێگه‌ى پارتى به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات.
نێچیرڤان بارزانى، له بیرى چووه پارتى له ساڵى 1992ه‌وه تا ساڵى 2018 به به‌رده‌وام ده‌نگه‌كانی كه‌مى كردوه، به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى له ساڵى 1992 له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى رێژه‌ى له‌سه‌دا سه‌د ده‌نگیان هێناوه، ساڵى 2009، له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى ته‌نها 59 كورسى په‌رله‌مانیان هێنا، ساڵى 2013 پارتى بووه خاوه‌نى 38 كورسى، راسته له دواین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان پارتى بووه خاوه‌نى 46 كورسى، به‌ڵام ئه‌مه به‌هۆى بایكۆتى هه‌ڵبژاردن و كه‌مبوونه‌وه‌ى نرخى كورسى و قاسمى ئینتخابى بوو، ئه‌گه‌رنا پارتى له نێوانى هه‌ڵبژاردنى (2013 تاوه‌كو 2018) 55 هه‌زار ده‌نگ كه‌میكردوه، وێڕاى زیادبوونى پێنج نه‌وه‌ى نوێ كه ده‌توانن به‌ژدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ( واته زیادبوونى ژماره‌ى ده‌نگده‌ر له‌ماوه‌ى ئه‌م پێنج ساڵه‌دا).
ده‌زانن ئه‌گه‌ر به‌پێى دواین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بێت، پارتى له رێژه‌ى به‌شداریكردنى له‌سه‌دا 59 هاووڵاتیان ته‌نها له سه‌دا 37 ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌گه‌ر سه‌دا 41ى خه‌ڵك كۆ بكه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌دا 59، كه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنیان نه‌كردوه، پارتى به رێژه‌ى ته‌نها له‌سه‌دا 22 شه‌رعیه‌تى ده‌نگدانى هه‌یه‌و له‌سه‌دا 78ى خه‌ڵك پارتى قبوڵ نییه ؟!
نێچیرڤان بارزانى، له‌سه‌ر بنه‌مایى كورسى په‌رله‌مانى ده‌ڕوانێته دۆخى حزبه‌كه‌ى، نه‌ك ژماره‌ى ده‌نگه‌كان، ئه‌گه‌ر ژماره‌ى ده‌نگه‌كان بكه‌ینه پێوه‌ر، ئه‌وا دۆخى پارتى رۆژ به رۆژ له پاشه‌كشه‌دایه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ند جیلێكى نوێ زیادى كردوه و ده‌توانن به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
ئه‌وه‌ى پارتى كڕیوه‌ته‌وه‌و وایكردوه نه‌نگى و عه‌یبه‌كانى به‌دیار نه‌كه‌ون، بردنى كادیرانى خۆیه‌تى بۆ سه‌ر سندوقى ده‌نگدان، له‌گه‌ڵ ته‌زویر و كه‌مبوونه‌وه‌ى قاسمى ئینتخابییه، ئه‌گه‌ر نا پارتیش هاوشێوه‌ى لایه‌نه‌كانى دیكه ئه‌وه‌نده دۆخى خراپه هیچ كه‌س ئیره‌یان پێنابات !
پارتى، بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زیڕه‌ى كردوه! گره و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كات كادیر و ئه‌ندامانى خۆى بباته سه‌ر سندوقى ده‌نگدان و به‌هیواشه هاووڵاتیان بایكۆتى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى نرخى كورسى بێته خواره‌وه و كه‌مترین كورسى له ده‌ستبدات.
بۆ نموونه پارتى له كۆیى 15 كورسى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كورسییه‌كى كۆتایى مه‌سیحى و كریستانه‌كان، مه‌منونه ئه‌گه‌ر 9 كاندیدى ده‌ربچێت. له سێ بازنه‌ى هه‌ولێر كاندیدى كه‌مترى پێشكه‌ش كردووه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌شى هه‌یه یه‌ك بۆ دوو كاندیدى دیكه بكشێنێته‌وه، یاخود لێیان بێهیوا بووه ده‌ربچن.
ده‌زانن ئه‌گه‌ر له هه‌ولێر هێزه‌كانى دیكه بتوانن شه‌ش كورسى له هه‌ولێر ببه‌ن، له كۆى 15 كورسى ئه‌وكات پارتى وه‌زعى چه‌ند خراپ ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتو.
ئه‌و بێده‌نگییه‌ى پارتى هه‌یه‌تى له بێمنه‌تى و له خۆبایبون نییه، به‌ڵكو وه‌زعى زۆر خراپه، نایه‌وێ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن توند بكات و خه‌ڵكى لایه‌نه‌كانى دیكه له رقى پارتى بچنه سه‌ر سندوقى ده‌نگدان و نرخى كورسى به‌رزبكه‌نه‌وه.
خه‌ڵك بێهیوایه له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان، ئه‌گه‌رنا چوونى خه‌ڵك بۆ سه‌ر سندوقى ده‌نگدان ئه‌و لموز بڵندیه‌ى پارتى ده‌شكێنى و قسه‌كانى نێچیرڤان بارزانیش به تاڵ ده‌كاته‌وه!
ئه‌گه‌ر پارتى وه‌زعى خراپ نه‌بێت، چۆن لیژنه‌ى نهێنى پێكده‌هێنێ بۆئه‌وه‌ى بچنه به‌غدا، له سه‌نته‌رى داتاكان خه‌ڵك بكڕن و گه‌مه به ژماره‌كان بكه‌ن و ته‌زویر بكه‌ن ؟!
ئاواره‌ى عه‌ره‌ب وڵاتانى دراوسێ، كه‌مپى ئاواره‌كان، سه‌رۆك هۆزه‌كانى موسڵ نه‌بێت، پارتى هه‌رگیز ئه‌و كورسیانه ناهێنێت كه تموحى هه‌یه‌و بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات.
ئەوەی پارتی کردۆتە حاکمی هەرێم تاکڕەویی و لاوازی رکابەرەکانییەتی نەک شەرعییەتی دیموکراسی و هەڵبژاردن ؟
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21