محەمەدی حاجی مەحمود: پەرلەمانی داهاتوی عێراق کەس بە کەس دەبێت
لڤین:
سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند پەرلەمانی نوێی عێراق کەس بە کەس دەبێت و دەڵێت لە 21 کاندیدیان هەیە و پێشبینی دەکەن دوو کاندیدیان دەربچێت.
محەمەدی حاجی مەحمود، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رایگەیاند: سەبارەت بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، من پێموایه کارێکی باشمانکرد، دوو خاڵم له‌لا گرنگ بوو، یه‌که‌میان له‌ژێر ئه‌و هه‌موو فشاره زۆره‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هەرێمی و ناوخۆیی له‌سه‌ر ڕیفراندۆم، کورد 93.8% ده‌نگیدا به ڕیفراندۆم، دووه‌م ئه‌وه بوو ئه‌و وڵاتانه‌ی باسی مافی مرۆڤ و مافی نه‌ته‌وه‌کان و باسی چاره‌نووس و ئه‌مانه‌یان ده‌کرد ده‌رکه‌وت ئه‌وه ته‌نها بۆ مانشێتی ڕۆژنامه و ته‌له‌فزیۆنه‌کانیانه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه.
ئەو وتیشی “عێراقێکی وه‌کو ئێستا ناتوانێت هه‌تاسه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ی که ئێستا هه‌یه بڕوات، ئێمه پێمانوایه ده‌بێت عێراق دابه‌ش بکرێت و ده‌بێت کۆنفیدڕاڵی له‌به‌رچاو بگیرێت له‌عێراقدا له‌وه زیاتر هیچ چاره‌یه‌کی تر نییه یان ده‌بێت شه‌و و ڕۆژ له‌عێراقدا شه‌ڕ بێت”.
محەمەدی حاجی مەحمود دەربارەی بەشدارییان لە هەڵبژاردنە پێش وەختیەکەی پەرلەمانی عێراق وتی: پێشتر کورد له عێراق یه‌ک بازنه بوو له 275 کورسی کورد 77 کورسی هه‌بوو، سه‌رۆک کۆماری هه‌بوو، سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپای عێراقی هه‌بوو، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌بوو، حه‌وت وه‌زیری هه‌بوو.
سەبارەت بە پێشبینییان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، سکرتێری حزبی سۆسیالیست وتی “پێموایه خولی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق که‌س به‌که‌س ده‌بێت، په‌رله‌مانێک نییه خاوه‌نی هه‌بێت، واته په‌رله‌مانێک نییه که سه‌رانی حیزبه‌کان کۆببنه‌وه و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکه‌ن به‌ڵکو په‌رله‌مانێکه هه‌رکه‌سێک به وه‌کاله‌ت به ته‌وجیهی که‌سێک بۆ وڵاتێک ئیش ده‌کات.”
بە بڕوای محەمەدی حاجی مەحمود لە ئێستادا کورد لە بەغداد لاوازە، لەو ڕوەوە دەڵێت” کورد ئێستا له‌عێراقدا لاوازه، له عێراقدا هاوبه‌ش نییه، کورد له بڕیاری سیاسی عێراقیدا به‌شدار نییه ئێستا، له‌و ڕۆژه‌ی که حکومه‌تی عه‌بادی دامه‌زرا له سلێمانی کۆبوونه‌وه‌یان هه‌بوو له باره‌گای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌موو هێزه سیاسیه کوردییه‌کان داوایانکرد له عه‌بادی نیو سه‌عات حکومه‌تی عێراقی دوابخات، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو نیو سه‌عات دوایبخات بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌کو کورد، واته کورد له بڕیاری سیاسی به‌شدار نییه ئه‌وکاته دوو وه‌زیریان بۆ دانان دوای ئه‌وه چوون به‌شه‌رمه‌وه وه‌ریانگرت که ده‌بووایه وه‌ریان نه‌گرتایه.”
سەبارەت بە کاندیدانی حیزبەکەی بۆ هەڵبژاردنە پێش وەختییەکەی پەرلەمانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت” ئێمه 21 کاندیدمان هه‌یه بێجگه له کوردستان، له ناوچە جێناکۆکەکانیش، وەک موسڵ له بازنه‌ی 7 کاندیمان هه‌یه، له که‌رکوک دوو کاندیدمان هه‌یه له بازنه‌ی 2،3 ، له دیاله دوو کاندیدمان هه‌یه، له بازنه‌کانی کوردستان له‌هه‌موویان هه‌مانه له دهۆک له هه‌رسێ بازنه‌که هه‌مانه، له هه‌ولێر له هه‌ر چوار بازنه‌که هه‌مانه و له سلێمانی پێنج کاندیدمان هه‌یه، ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین گۆڕانکاری زۆر ڕووده‌دات له په‌رله‌مانی عێراق و له کوردستان ئه‌مجاره له‌ناو هه‌موو حیزبه‌کاندا گۆڕانکاری ڕووده‌دات، ئێمه پێشبینی ده‌که‌ین زیاتر له دوو کورسی به‌ده‌ست بهێنیین .”
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21