نێچیرڤان بارزانى بونی کێشەی ناوخۆی لە حزبەکەیدا ئاشکرا دەکات

لڤین:

جێگرى سەرۆکى پارتى ، لەناو پارتیدا بۆچوونى جیاواز هەیە، بەڵام لەئەنجامدا حزبەکەیان یەکگرتووە.

نێچیرڤان بارزانى جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان  ئەمرۆ ( یەکشەممە، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) لە بانگەشەى هەڵبژاردنى حزبەکەیدا لەبارەی دۆخی نێو حیزبەکەی، ڕایگەیاند،”رەنگە بۆچوونی جیاواز لەناو پارتی هەبێت، رایەکی جیاواز لەسەر چۆنێتیی چارەسەرکردنی کێشەیەک لەناو پارتی هەبێت، ئەمە بە دڵنیاییەوە هەیە”.

هەروەها لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاشکرای کرد،”بەڵام لە ئەنجامدا پارتی حیزبێکی یەکگرتووە، لەژێر یەک سەرکردایەتیدایە، یەک ئاڵا و یەک سەرکردەی هەیە و لەپێناو یەک ئامانجیش خەبات دەکات کە میللەتە”.

جێگری سەرۆکی پارتی، لە کۆتایدا ڕایگەیاند،” پارتی جێگرەوەی هیچ حیزبێک نییە لە کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button