قائیمقامی سلێمانی: شارەوانیەک بۆ سنوری گوندی تووە سپی دروست دەکرێت

لڤین:
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، جێگری سەرۆکی حکومەت ھاتوەتە سەر ھێڵ و لە رێگەی دروستکردنی شارەوانییەک کێشەی زیادەڕۆیی لە گوندی تووەسپی چارەسەر دەکرێت.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بهئامانجی چارهسهری كێشهی دانیشتوانی گوندی تووەسپی، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی پێشوازی کرد له نوێنهری دانیشتوانی گوندی تووهسپی و رایگهیاند “جێگری سهرۆكی حکومەت ھاتووەتە سەر ھێڵ و له ههوڵی چارهسهركردنی كێشهكهدان بەشێوەی یاسایی”.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەھۆی دروستکردنی چەند خانویەکی زیارەڕۆیی گرژیی دروستبوو و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان برینداربون، ئاوات محەمەد لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەری خەڵکی گوندەکە کۆبویەوە ئاماژەی بەوەکرد، پێشتر ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی زیادەڕۆیی ئەو گوندەیان داوە و لە رێگەی دروستکردنی شارەوانییەک و جیاکردنەوەی سنوری گوندەکە، بەڵام دانیشتوانی گوندەکە چاوەڕێی ئەو ھەوڵانەیان نەکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەشێوەیەکی یاسایی.
ئەوەشی خستەڕو، لهسهر فهرمانی قوباد تاڵهبانی، ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی گوندی تووەسپی دراوەو لیژنەیەک بۆ ئەو مەبەستە پێکھێنراوە و لە ئایندەیەکی نزیکداو لە رێگەی دروستکردنی شارەوانییەک تایبەت بەو سنورە کێشەی زیادەڕۆیی بەشێوەی یاسایی چارەسەر دەکرێت.
قائیمقامی سلێمانی، داواشی لە دانیشتوانی گوندەکە کرد ھاوکاریانبن بۆ ئەوەی کێشەکانیان بەیەکجاری و لەڕێگەی دامەزراوەکانی حکومەتەوە چارەسەر بکرێت.