لەسەر پلە بەرزکردنەوەی چەند ئەفسەرێکی پارتی نوسراو بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا

لڤین:

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لەسەر پلە بەرزکردنەوەی چەند ئەفسەرێکی پارتی لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە نوسراوێک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات و دەڵێت ئەو کارە ئەفسەرانی نیەران کردووە .

شنۆ ئەقی سورچی، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردووە  باسی لە پلە بەرزکردنەوەی چەند ئەفسەرێکی  پارتی کردووە  و دەلێت نیگەرانی لەناو ئەفسەراندا دروست کردووە.

دەقی نوسراوەکە:

بەڕێزان سەرۆکایەتی پەرلەمان
بابەت/ یاداشت
لەکاتێکدا ماوەی چوار ساڵە بەبڕیارێک پلە بەرزکردنەوەی سەرجەم فەرمانبەران بە هۆی قەیرانی دارایی هەرێم ڕاگیراوە، بەڵام لەدوو نوسراوی فەرمی کە دەستمان کەوتووە لە بەرواری ٩/٩/٢٠٢١ بەژمارە(٢٧١٣) و ٢٠/٩/٢٠٢١ بە ژمارە(٢٨٩٠) پلەی چوار ئەفسەر کە سەربەهێزەکانی هەشتان بە بڕیارێکی تایبەت بەرزکراوەتەوە.کە ئەمەش جیاوازی کردنە لەنێوان ئەفسەران وخزمەت بە پڕۆسەی چاکسازی ناکات لە وەزارەتی پێشمەرگە ، هاوکات نیگەرانیەکی زۆری لای سەرجەم ئەفسەران دروست کردووە کە ژمارەیان هەزاران ئەفسەرە لەگەڵ باش بوونی دۆخی دارایی هەرێم و ڕەوینەوەی قەیرانەکان چاوەڕێ بوون بگەن بە پلەی شایستەی خۆیان کە ماوەی چوار ساڵە دواخراوە.داواکارم لەبەڕێزتان ئەم یاداشتەی بەردەستان ئاڕاستەی لێژنەی پێشمەرگەو وەزارەتی پێشمەرگەو لایەنی پەیوەندیدار بکرێ لە حکومەت بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە، وە لە دەرئەنجام ئاگادارمان بکەنەوە لەگەڵ ڕێزدا..

شنۆ ئەشقی سورچی
پەرلەمانتاری یەکێتی
٢٢/٩/٢٠٢٠١

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button