دیندار زێباری: لەهەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵ 165 هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر هەرێم

لڤین:

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، شەڕ و بۆردومانەکانی سەر سنور بووەتە هۆی ئاوارەبونی سەدان هاوڵاتی و چۆڵبونی زیاتر لە 800 گوند.

دیندار زێباری، بڵاویکردەوە لە نێوان مانگی 1 بۆ 8ی ساڵی 2021دا، 165 هێرشی ئاسمانی، 274 گولەتۆپ، و 6 هێرشی سەرزەمینی ئەنجامدراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردومانەکان ناوچەکانی پێنجوێن، چوارتا، هەوارە کۆنی سەربە پارێزگای سلێمانی، شنگال، ئەسکبلان، شیلانی، کلکا نسارا، کلکا ئیسلام، کشانی، هروری، کورزار، دشیش، سکیر، ئاورا، باپیری، هرور، خامتیر، کەلها شابانی، لیفانی، دیری، هفشن، بیدهوهی، بونکستای سەر بە پارێزگای دهۆکی کردوەتە ئامانج.

زێباری روونیکردووەتەوە، لە رێگەی هێرشی ئاسمانی و گولەتۆپ گوندەکانی نزیک ناوچەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر بۆردومان کراوە، لەگەڵ ئەوەش، گولەتۆپ گوندەکانی نزیک ناوچەکانی باتووفە، کانی ماسی، درکاری سەر بە پارێزگای دهۆکی لەسەرەتایی مانگی (ئەیلول/9) 2021 دا تۆپباران کرد.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان باسیلەوەشکردووە “چەندین دانیشتوی گوندنشینەکان ئاوارە بونە بەهۆی ئەم بۆردومانانە، چەندین هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دەیانی تر بونەتە قوربانی، سەرباری ئەمەش، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکان نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا زیاتر لە 800 گوند چۆڵکراون و بێ خزمەتگوزاری ماونەتەوە”.

دەشڵێت، “داوا دەکەین  کە کۆتایی بە گرژی و ئاڵۆزیەکان لە ناوچە سنورییەکان بهێندرێت، هەروەها، داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکەین کە ڕەچاوی بارودۆخی هاوڵاتیان لە ناوچەکانی سەر سنور بکەن کە ئێستا روبەڕوی بۆردومانەکان بونەتەوە و ناچارن ماڵەکانیان جێبهێڵن و دەست لە موڵک و ماڵەکانیان هەڵبگرن”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button