تەندروستی گەرمیان هەڕەشە نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتەکان دەکات

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان سەنتەر و نەخۆشخانە تایبەتەکان ئاگادار دەکاتەوە کە لە کاتی دەوامی فەرمیدا نەشتەرگەری ئەنجام نەدەن.

بە گوێرەی نوسراوێک کە واژۆی سیروان محمەد، بەڕیوەبەری تەندروستی گەرمیانی بەسەرەوەیە نەخۆشخانە و سەنتەرە تایبەتەکانی ئاگادار کردووتەوە کە پێش کات ژمێر 2ی نیوەڕۆ نەشتەرگەری ئەنجام نەدەن.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەر نەخۆشخانە و سەنتەرێک پابەندی ئەو بڕیارە نەبێت شوێنەکەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ دادەخرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button