کارمەندانی شارەوانی داوا دەکەن دەوامیان ئاسایی نەکرێتەوە

لڤین:

ئەمرۆ یەک شەممە فەرمانبەران و کارمەندانى شارەوانى سلێمانى بایکۆتى دەوامیان راگەیاند و داوا دەکەن کە دەوامى تەناوب و کاتژمێرەکانى دەوامکردن وەک خۆی بمێنێتەوەو زیاد نەکرێت.

زەردەشت رەفیق، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنی شارەوانی سلێمانی، رایگەیاند، بەپێی رێنماییەکانى ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم پێویستە دەوام ئاسایی بکرێتەوەو فەرمانبەران هاوشێوەى رابردوو سەرجەم رۆژەکانى هەفتە جگە لە هەینى و شەممە دەوامى خۆیان بکەن.

ئەو وتیشی:دەوامی تەناوب نەماوە کە فەرمانبەر دوو رۆژ دەوامى دەکرد و دوو رۆژ لە ماڵەوە بوو، ئێستا ئەوە هەڵوەشاوەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوو مانگە حکومەتی هەرێم موچە بە بێ لێبڕین دابەش دەکات و پێش ئەوەی موچە بە بێ لێبڕین دابەش بکات ئەنجومەنی وەزیران داوای کرد کە دەوامی تەناوبم نەمێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button