پارێزەرانی ئۆجالان داوای چاوپێکەوتن لەگەڵ بریگرتەکەیان کرد

لڤین:

پارێزەرانی رێبەری پەکەکە بۆ ئەوەی لەگەڵ بریگرتەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، داواکارییان لە داواکاری گشتیی شاری بوورسا کرد.

رێزان ساریجا و رازیە ئۆزتورک و فایەق ئۆزگور ئەرول و جەنگیز یۆرۆکلی، پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری زیندانی کراوی پەکەکە  جارێکی دیکە داواین پێشکەشی داواکاری گشتی کرد بۆ ئەوەی رێیان بدەن سەردانی دورگەی ئیمڕاڵی بکەن.

هەرچەندە داواکاریەکە ئەمڕۆ پێشکەشی داواکاری گشتی کراوە بەڵام وەڵام نەدراوەتەوە و پێشبینی دەکرێت وەک جارەکانی دیکە رێیان نەدرێت سەردانی ئۆجالان بکەن.

تا ئێستا زیاتر لە هەزار جارە پارێزەرانی ئۆجالان داوای دیداریان کردووە بەڵام بە بیانوی نەگونجانی کەش و هەواو کۆرۆنا و رەوشی نائاسایی رێگریان لێکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button