نرخی نهوت لەمڕۆی بازاڕهكانی جیهاندا

لڤین:
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 76 دۆلار و 18 سەنت، مامەڵەی پێوەکرا و نەوتی ئەمریکیش بە 74 دۆلار و پێنج سەنتە.
نرخی نەوت لەمڕۆدا بەراورد بە دوێنێ شەممە گۆڕانکاریەکی بەرچاوی بە خۆیەوە نەبینیوە و بە جێگیری ماوەتەوە.
بڕیارە وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لەمانگی لەبارەی سیاسەتی وزە و هەناردەی نەوت کۆببنەوە و پێشبینی دەکرێت ئەو وڵاتانە بڕیار بدەن ئەو کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت کە پێشتر بڕیاریان لێدابوو بگۆڕن و هەناردەی نەوت لە وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک و ئۆپیک پڵەس بەرز بکەنەوە.