کارمەندانی کارەبای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند

لڤین:
بەهۆی زیادكردنی ده‌وام و کەمکردنەوەی موچە، به‌شێك له كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کرد.
بەیانی ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌كارمه‌ندانی دابه‌شكردنی كاره‌با، وەک ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌زیادكردنی ده‌وام و بەردەوامی لێبڕینی موچه، بایكۆتی دەوامیانكرد.
ئەوەش دوای ئەوە هات کە هەفتەی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێم، نوسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان كرد و تیایدا بڕیاریدا كۆتایی به ته‌ناوبی فه‌رمانبه‌ران بهێندرێت و له هه‌فته‌یه‌كدا پێنج رۆژ ده‌وامی فه‌رمی بكه‌ن.