خشتەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بڵاوكرایەوە

لڤین:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئه‌زموونه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌می ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی قۆناغی ( ١٢ی ئاماده‌یی )، پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامیی بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٠ – ٢٠٢١ ) بڵاوكرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی خشته‌كه‌،

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌،” یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ له‌ رۆژی ٢٥ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت و له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها دوو تاقیكردنه‌وه‌ له‌ هه‌موو رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجام ده‌درێن”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، له‌ رۆژانی دیاریكراو بۆ تاقیكردنه‌وه‌ “رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌”، ئه‌گه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ بكه‌وێته‌ ناو رۆژێكی پشووی فه‌رمی، ئه‌وا حیساب بۆ پشوو ناكرێت و تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” هەر ڕۆژێك بەر پشووی فەرمی كەوت تاقیكردنەوە دەكرێت و ناكرێت بە پشوو”.

لە خاڵێکی تردا ئاماژە بەوەیشکراوە کە،” رۆژانه‌ تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ كاتژمێر ٨:٣٠ خوله‌كی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button