چەند رێنماییەك بۆ بەکارهێنان و لێخوڕین و تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل ڕاگەیەندرا

لڤین:

فازل حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کۆمەڵێ ڕێنمای سەبارەت بە بەکارهێنان و لێخوڕین و تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل بڵاوکردەوە.

 

دەقی ڕێنماییەکان:

 

بۆسەرجەم هاوڵاتیان وماتۆڕسوارانی بەڕێز

بابەت/بەکارهێنان و لێخوڕین و تۆمارکردنی ماتۆڕسکیل

بەپێ ی یاسای هاتووچۆی ژمارە 86ی ساڵی2004ی عیراقی کەیاسای کارپێکراوە لەهەرێمی کوردستان پێویستە بۆلێخوڕینی ماتۆڕسکیل ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیڕەو بکرێت.

1/هەر کەسێک ماتۆڕسکیل لێبخوڕێت پێویستە مۆلەتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیلی هەبێت کەئەم مۆلەتە بەپێ ی یاسا دەدرێت بەوکەسانەی ئەو خاڵانەی خوارەوە بیانگرێتەوە.

ا/تەمەنیان 16ساڵی تەواوکردبێت

ب/لەپشکنینی پزیشکی بەسەرکەوتویی دەربچن

ج/لەتاقیکردنەوەی پراکتیکی (ترای) دەربچن بەسەرکەوتویی

د/هەڵگری ڕەگەزنامەی عیراقی بن ،واتا کەسانی بیانی بەهیچ شێوەیەک نابێت ماتۆڕسکیل لێبخوڕن

2/پێویستە ئەو ماتۆڕسکیلەی لێیدەخوڕن تۆمارکراو بێت، واتا تابلۆی پێوەبێت،وەماتۆڕسکیلەکە بەشێوەیەکی فەرمی ولەدەروازە سنوریەکانی هەرێمی کوردستان بەپێ ی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی داخلی هەرێم کرابێت.چونکە بەپێ ی یاسای هاتووچۆ هەر سوارۆیەک لەشەقام بڕوات ،دەبێت تۆمارکراو بێت.

3/لەکاتی لێخوڕین پێویستە سەرجەم پێداویستیەکانی سەلامەتی لەکڵاوی سەرپارێز وئەژنۆو مەچەک پارێزەکان بەکاربێن لەلایەن شوفێرو سەرنشینەکەشەوە،وەنابێت لەیەک سەرنشین زیاتر سەر ماتۆڕسکیل بخرێت،وەنابێت سەرنشینەکە مناڵ بێت لەژێر هیچ بیانویەک

4/سەبارەت بەکۆمپانیاکانی گواستنەوەو چێشتخانەکان کەکاری دیلیڤەری دەکەن ،بەهەمان شێوە دەبێت ماتۆڕسکیلەکانیان تۆمارکراو بێت لەسەرناوی کۆمپانیا یان چێشتخانەکە،وەئەو کەسانەی لەسەری کاردەکەن ،دەبێت مۆڵەتی لێخوڕینیان هەبێت وەعیراقی بن ونابێت بیانی بن بەهەمو ڕەگەزنامەکانەوە

5/بەگشتی پێویستە لەسەرماتۆڕسوارەکان پابەندی یاسا وڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن وجگە لەپێداویستیەکانی لێخوڕینی سەلامەت لەسەرترافیکەکان بۆچرای سوور بوەستن،بەپێچەوانەی ئاراستەی ڕۆیشتن لێنەخوڕن،بۆکورتکردنەوەی ڕێگایەکان بەسەردورگەی ناوەندەکان نەکەون، لەنێوان ئوتومبێلەکان بەشێوەی لولپێچ لێنەخوڕن،دەستەڕاستی شەقامەکان بەکاربێنن نەک لاینی چەپی خێرا ،لەشوێنی قەدەغە ماتۆڕسکیلەکانیان ڕانەگرن… هتد .

هەر کەسێک پەیڕەوی ئەم خاڵانەی سەرەوە بکات لەکاتی لێخوڕین، لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆ توشی گرفت نابێتەوە ،بەڵکو یارمەتیشی دەدرێت،بەڵام هەر کەسێک لەو خاڵانە دەربچێت وسەرپێچی بکات مەفرەزەکانی هاتووچۆ ناچار دەکات کەڕێکاری یاسایی لەگەڵ بگرنەبەر ودەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکەی دابگرن

ئامانجمان پاراستنتانە

ب هاتووچۆی هەولێر

2021/6/20

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button