مەكتەبەكانی حكومەت، دۆزەخی سەر زەوی

شەرمیان نەما، چەپڵەلێدەرانی سوڵتان.

*هاوڕێیەكم دەستیكرد بەگریان وەیزانی میزی كردوە بە خۆیدا، بەڵام میزنەبوو ئارەقی زۆری كردبووە.

قسەی خوێندكارێكی پۆلی دووی سەرەتایی

*حەزدەكەین زوو جەڕەس لێبدا بۆیی ڕابكەین بۆ بەردەم موبەریدەی حانوتەكە.

*حەوشەش لە ناو پۆلەكان گەرمترە .

منداڵەكان هەموو گیانیان سوربووەتەوە ئارەق بەهەموو لەشیاندا دێتە خوارەوە..

چ شەرمەزارییەكە وەزیری پەروەردەبیت و گەرمی پۆلەحكومییەكان تا لەمنداڵەكان بهێنێت.

تۆ چ دەعبایەكی قبوڵی دەكەیت منداڵەكان بەوشێویە لەناو پۆلەكاندا وانە بخوێنن.

رۆحی چ ستەمگەرێكی دڕندە سێبەری بەسەرتا كێشاوە نەوێریت فزەیەك بكەیت.

ئێمە لەجیاتی تۆ تەریق دەبینەوە جەنابی وەزیری مەعاریفی مەملەكەتی دۆڕاو.

ئێمە لە جیاتی تۆ خەجاڵەتین كە نەوەیەكی دیكە باجی ستەمی ئێوە و بێ دەنگی وملپانی ئێمە دەدا.

لەئێستاوە منداڵەكەم فێردەكەم لە بەرامبەر كوردایەتی وشەی دزی دابنێت،

لەبەرامبەر شۆڕش و بەناو مێژووی خەباتی درۆینەی سەركردەمەقەباكان پڕ بەدڵی جڕت لێبدات.

ئەوان كە تینی گەرمای پۆل دەدا لە گیانیان دوای تەوابوونی دەوامیان بەجۆرێك سەیری دایك وباوكیان دەكەن وەك ئەوەی بڵێن خەجاڵەت بن كەوا ملهوڕانە و بێدەنگ زەمەنی مانەوەی ئەم نەخوێندەوارانە درێژ دەكەنەوە.

جەنابی وەزیری مەعاریفی وڵاتی بێ مەعاریف، منداڵەكان سوپاست دەكەن كە دیكاتۆریەتی دەسەڵاتت لەڕێی گەرمی پۆلەكانەوە پێناساندن.

تۆیەك تەنها ئەزبەنی بزانی قابیلە دەنگت لێوەبێت لەسەر زارۆكی داماو.

چ شەرمێكە ئومری مەعاریف لەسەر سزای منداڵ بەڕێوەبەریت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button