پارتی و هاوپەیمانێتیەکەی یەکێتی و گۆڕان دەبنەوە خاوەن زۆرترین کورسی

سبەی رۆژی دەنگدانی گشتییە بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختییەكەی عێراقە ،ئاماژەكان لە كوردستان بەرەو ئەوە دەچن كە ململانێی هێزە بچووكەكان نەیانتوانی دەنگ و قورسایی زیاتر بۆ خۆیان رابكێشن ،یان بە واتایەكی سادەتر هێزی جیاوازتر ناتوانن هاوسەنگی هێزەكان هەڵگڕێننەوە یان كورسی زیاتر بەرن ،هۆكارەكەشی ئەوەیە ئەم هێزانە كە دەیانەوێت موعارەزەی ئەو حزبانەبن كە لەدەسەڵاتی ئیدارەدانی وڵاتان، هیچ بەرنامە وئاسۆیەكی نوێی سیاسەتكردن و پرۆژەی چاكردنی گشتیان پێشكەشنەكردوە.هاواری ئیعلامی و ورژاندنی هەستی گشتی لەناو فەیسبوك و كردنی دوو عەمەلی بچووك و قسەكردن بە تام و بۆنی جنێو بەمانای پرۆژەی جیاواز ناگەینێت ،موعارەزەبوون دەبێت بەر لەوەی قسە بكات كەرەستەی قەناعەتپێكردنی هاوڵاتیانی پێبێت ، ئەمە نەبینرا ،خاڵێكی تر ئەوەش نەبوونی كەسایەتی تەواو كە متمانەدروستبكات ،هەربۆیە ئەم هەڵبژاردنە هەموو هێزە بچووكەكان بە بچوكی دەمێننەوە و ململانێی قورس بۆ كورسی و نزیكبوونەوە لەژمارەی تەواو لەنێوان (هاوپەیمانی -یەكێتی بەتایبەت-لەگەڵ پارتیدا دەبێت ).

٢

ئاڕاستەی هەڵبژاردن هەندێك لەوێیەوە دەیخوێندەوە كە دەنگە ناڕەزایەتییەكان زۆرتر دەبن ،لەكاتێكدا ئەوە نەدەخوێنرایەوە كە ئەودەنگە توڕە وناڕازیانە ناچنەوە ناو گیرفانی هێزە بچووكەكان ،لەبەرئەوەی بەشێك لەو دەنگانە یان ناچن بۆ دەنگدان (ئەمە بێ لایەنەكانن)هەندێك لەو تۆڕانەش رەنگە ئەندامی یەكێتی وپارتی وگۆڕان بن(كەدواجار دەنگی خۆی ناخاتە ئاشی ترەوە )لەسەروو ئەمانەشەوە یەكێتی وپارتی دوو حزبی گەورەن كە ئەندامی رێكخراویان هەیە كەئەمەش لەمەفهومی سیاسیی پێدەوترێت پابەندی حزبی كە دەنگدان بە ئەرك دادەنێت ،بۆیە بچێت دەنگ دەسوتێنێت نەك بیدات بە لایەنێكی تر .
بۆیە هیوا هەڵچنین لەسەر كادرە توڕە و ناڕەزاكانی یەكێتی بە پلەی یەكەم و پاشان گۆڕان و ئینجا پارتی كە بەدەنگی خۆیان سزای حزبەكەیان بدەن خەونێكی پەمەیی كاڵە ،كە ناچێتە ناو راستیەوە (دەوترێت وانییە ، ئەی لەسەردەمی ٢٥/٧بەشێكی گەورەی كادرانی یەكێتی دەنگیاندا بە گۆڕان ،بیرمان نەچێت سەركردایەتی گۆڕان بەتایبەت نەوشیروان مستەفا ،سكرتێری مكرری یەكێتی بوو ،بۆیە ئەو هەستە گشتییە هەبوو ،بەڵام ئێستا كادری یەكێتی ناچێت لەرقی حزبەكەی دەنگ بدات بە كۆمەڵ یان نەوەی نوێ ، لە قورسترین بڕیار دەنگەكەی دەسوتێنێت).

٣

چی روودەدات دوای دەی مانگ هاوكێشەی سیاسیی لەكوردستان وەك ئەوەی هەیە دەمێنێتەوە ،لەبەرئەوەی هەڵبژاردنی عێراق هیچ لە جموجۆڵی سیاسیی ناو هەرێم ناگۆڕێت ،یەكێتی وپارتیش وەك دوو هێز كە هەم زەوی و هەم هێزی سەربازیی وداراییان هەیە لەناو هاوكێشەی عێراقدا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت ،بۆیە هەندێك بانگەشە كەدەیانووت لەبەغداوە هەولێر كۆنترۆڵ دەكەین ،وەك ئەو قسەوایە بڵێت دەبێت قاهیرە ببنین ئینجا تام لە سویسرا دەبینیت .بۆیە بیركردنەوەی سیاسیی ناكرێت ئەوەندە خەیاڵپڵاوبێت .

٤

بەپیی راپرسییە بەردەوامەكان ،#پارتی كورسییەكانی لەسەروو٢٥كورسییەوە دەبێت و رەنگە ژمارە ٣٠تێپەڕێنیت ،هاوپەیمانی (كە یەكێتی وگۆڕانە )نزیكدەبنەوە لەكورسسیەكانی پارتی ،بەواتای ئەگەرپارتی گریمان ٢٥كورسی بەدەستبهێنیت ئەوا #یەكێتی وگۆڕان بە چەند كورسسیەك جیاوازدەبن لەپارتی واتا نێوانیان ئەو بۆشاییە زۆرەنابێت كە باسیلێوەدەكرێت .واتا هاوپەیمانی كوردستان لەبیستەكاندا كورسی بەدەستدەهێنێت .
هێزەكانی تر ململانێی لەنێوان سێ بۆ چوار كورسی دەكەن ،واتا (#نەوەی نوێ و كۆمەڵ ویەكگرتوو )هیچیان ناتوانن لە سەروو پێنج كورسیەوە بەدەستبهێنن( واتا سێ یان دوو لەزۆر حاڵەتدا هێزێكیان چوار دەهێنێت ) ئەوانەشی بەناوی سەربەخۆ خۆیان هەڵبژاردوە رەنگە یەكێك یان لە دورترین ئیحتیمال دوانیان دەربچێت .
ئەم پێشبینیانە فاڵگرتنەوە نییە ،بەڵكو تێگەیشتنە لە زەمینی راستی روداوەكان ،كە تا هەنوكە بەدیلی سیاسیی راستەقینە لای خەڵك دروست نەبووە بەرامبەر پارتی ویەكێتی ،دەنگە دەنگی ناو فەیسبوك و هاواری بەردەم مایك نابنە بەدیلی سیاسیی.

٥

شێخی رۆژنامەنوسانی عەرەب ئەحمەد بەهادین دەنوسێت :لە هەڵبژاردندا ئەنجامی كۆتایی قسەدەكات ،سەرەتا وبانگەشە تەنها سەرەتای لاپەرەكەن ،دیڕی كۆتایی ئەنجامە ،جا با چاوەڕێی دێڕی كۆتایی بین .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button