ئەمنستی داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات کۆتایی بە دەمکوتکاری بهێنێت

لڤین:

رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دەزگای پاراستن-ی پارتی تۆمەتبار دەکات بە دەمکوتکردنی خۆپیشاندەران لە رێگەی دەستگیرکردنیان بەشێوەی هەڕەمەکی و دادگایی کردنیان بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە و ترساندنیان.

ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ (لێبووردنی نێودەوڵەتیی)، ئەمڕۆ لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا سەبارەت بە دەستگیرکردنی چالاکوانان و دۆخی ئازادیی لەهەرێم ڕاپۆرتێکی بەهەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردووەتەوە.

ئەمنستی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە بەردەوام دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک پارێزەر و چالاکانی بوارەکانی مافەکانی مرۆڤ کردووە. لە ناوەڕاستی ساڵی 2020دا لە هەولێر و دهۆک و سلێمانیدا خۆپیشاندانی فراوان کراوە، داوای کۆتایی هێنان بە گەندەڵی، خزمەتگوزاریی باشتر، پێدانی مووچە دواکەوتووەکانی فەرمانبەران کردووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بەتایبەتی لە ناوچەی بادینان زیاتر لە 100 کەسیان دەستگیرکردووە، تاوەکو ئێستا 30 کەس لە گرتووخانەکاندا بە دەستبەسەرکراوی ماونەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ئەمنستی 21 چاوپێكەوتنی لەگەڵ قوربانیان و كەسوكاری دەستبەسەركراوان و پارێزەران و كارمەندانی مافەكانی مرۆڤ و رۆژنامەڤانان لە هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە و چاوی خشاندووە بە پەڕاوی دادگادا، بەمەش كەیسی 14 كەسی لە بادینان تۆماركردووە كە سێیانیان رۆژنامەوان و 11 چالاكوانی مەدەنی و سیاسیین، كە لە مانگەكانی نێوان ئاب و تشرینی یەكەمی 2020 بەشێوەیەكی هەڕەمەكیی لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای پاراستنی پارتی دەستگیركراون. هەروەها شەش لەو كەسانە شوێن بزركراون و لەلایەن رێكخراوەكەمانەوە بە كەیسی شوێن بزربوو تۆماركردووە كە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەكان كردووە یان رەخنەیان لە دەسەڵاتدارانی ناوخۆ یان بەهۆی كاری رۆژنامەوانییەوە بووە. شەش كەسە شوێن بزربووەكان لە نێوان 10 رۆژ تاوەكو سێ مانگ شوێن بزركراون ئەمەش بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتیی بە تاوان هەژمار دەكرێت. پێنج لەم كەسانەش بە شەش مانگ بەندكردن دادگاییەكی نادادپەروەرانە كراون و چوار لەم كەسانەش هەڕەشە لە ئەندامانی خێزانەكانیان كراوە و گێچەڵییان پێكراوە و هەڕەشەی زارەكییان لێكراوە.

هەر لەبارەی كەیسی ئەم 14 كەسە، رێكخراوەكە ڕایگەیاندووە، ئەم كەسانە بەبێ فەرمانی دەستگیركردن و بەبێ روونكردنەوەی هۆكاری دەستگیركردنیان هێزە ئەمنییەكان هەڵیانكووتاوەتە سەر ماڵەكانیان و بردوویانی و تا ئامادەكردنی ئەم راپۆرتە، پێنج لە دەستبەسەركراوەكان تاوەكو ئێستا رێگەیان پێنەدراوە چاویان بە كەسوكارەكانیان بكەوێت. لە كاتێكدا هێزەكانی ئاسایش لە هەولێر و دهۆك رەتیانكردووەتەوە ئەو دەستگیركراوانە لەلای ئەوان بن.

لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، باس لە دادگاییكردنی گیراوانی بادینان کراوە و ئاماژە بەوەكراوە تۆمەتی زۆر قورسیان خراوەتە پاڵ وەك سیخوڕیكردن بۆ لایەنی دەرەكیی و زیان گەیاندن بە ئاسایش و سەروەریی هەرێمی كوردستان و پێدانی زانیاری هەستیار بە پەكەكە و مەترسی خستنە سەر ژیانی بەرپرسە باڵاكانی هەرێم و كۆكردنەوەی چەك و بەڕێوەبردنی گرووپی چەكداری نەناسراو. لە ئەنجامدا رۆژی 16ی شوباتی 2021 دادگای دووەمی تاوانەكان لە هەولێر، سزای شەش ساڵ زیندانیكردن بۆ هەریەك لەم چالاكڤانانە سەپاندووە.

باس لەوەشكراوە، كە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نێردەی هاریكاری نەتەوە یەكگرتووەكان “یونامی” و لەبەرچاوی پارێزەران، گیراوانی بادینان بە دەستەی دادوەرانیان گوتبوو كە “ئاسایش دانپێدانانەكانیان لەژێر ئەشكەنجەوە وەرگرتوون و واژۆیان پێكردوون”. پارێزەرانیش پێداگرییان لەسەر ئەوەكردووە، كەسیان دۆسیەی تاوانەكانیان پێش و پاش دادگاییكردنەكەشیان نەبینیووە.

ئەمنستی داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەكات كۆتایی بە هەڵمەتی ترساندن و تۆقاندن و دەستگیركردنی هەڕەمەكی و دادگاییكردنی نادادپەروەرانە و هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوە لە رۆژنامەوانان و چالاكوانان و كەسوكارەكانیان بهێنن. هەروەها داوا دەكات دڵنیایی بدەن لە گۆڕینی دەسبەجێ و خێرای ئەو یاسایانەی خراپ پێناسەكراون و دەقەكانیان روون نین و لێڵن و گۆڕینی ئەو یاسایانەی بەكاردەهێندرێن بۆ زەوتكردنی ئازادیی رادەربڕین و گردبوونەوە و خۆپیشاندان و دڵنیایی بدەن كە یاساكان بەپێی پێوەر و ستاندەردە نێودەوڵەتییەكان هاوتەریب دابڕێژرێت، لێكۆڵینەوەكان لەژێر هەژموونی ئەشكەنجە نەكرێت. داواشدەكات پابەندی رێككەوتنی رۆما-ی دامەزراندنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی بن.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button