نوێنەرایەتی پەیەدە و خۆسەر لە هەرێم:

گومانمان لەمانی ئەندامە دەستگیرکراوەکانمان لە هەولێر هەیە

لڤین:

نوێنەرایەتی پەیەدە و بەڕێوەبەریی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان، سەبارەت بەو سێ ئەندامەی لە 10ی ئەم مانگە لە فڕۆکەخانەی هەولێر، دەستگیرکران، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەدوای دەستگیرکردنیانەوە هیچ هەواڵێکی ئەو ئەندامانەیان نازانن و لە ژیانیان بە گومانن.

لەبەشێکی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: لە ١٠ حوزەیران نوێنەری بەرێوبەرایەتی خۆسەر لە شاری هەولێر جیهان حەسەن و دوو ئەندامی پەیوەندیەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) مەستەفا خەلیل و مەستەفا عەزیز لە فڕۆکەخانەی هەولێر لە کاتی پێشوازیکردن لە میوان، لە لایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەوە دەستگیرکراون ڕادەستی ئاسایشی گشتیان کردون، لەو ڕۆژەوە تا ئیستا کە بووەتە هەفتەیەک هیچ زانیاریەک دەربارەی ئەوان نەزانراوە هیچ پەیوەندیەکیان لەگەڵ ئێمە درووست نەبووە، گەیشتۆتە ئاستێکی واها کە لە ژیانی ئەوان بە گومانین.

ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ئەو کارانە شەرمەزار دەکەن کە دەکەوێتە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ بەرتسکردنەوەی دەسکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان، داواشدەکات بەزوترین کات پارتی دیموکراتی کوردستان هەرچی زووە ئەو ئەندامانەیان ئازاد بکات.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بۆ ڕای گشتی

 

لە ١٠ حوزەیران نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە شاری هەولێر جیهان حەسەن و دوو ئەندامی پەیوەندیەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) مەستەفا خەلیل و مەستەفا عەزیز لە فڕۆکەخانەی هەولێر لە کاتی پێشوازیکردن لە میوان، لە لایەن ئاسایشی فڕۆکەخانەوە دەستگیرکراون ڕادەستی ئاسایشی گشتیان کردون، لەو ڕۆژەوە تا ئیستا کە بووەتە هەفتەیەک هیچ زانیاریەک دەربارەی ئەوان نەزانراوە هیچ پەیوەندیەکیان لەگەڵ ئێمە درووست نەبووە، گەیشتۆتە ئاستێکی واها کە لە ژیانی ئەوان بە گومانین.

لە قۆناغێکی وا هەستیار و مەترسیدار و گرنگ کە گەلەکەمان پێەدا تێپەڕ دەبێت، کرداری بەمشێوازە کە دەبێتە هۆی ئاستەنگ کردنی خەباتی دیبلۆمتیک و سیاسی، هەروەها دەکەوێتە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ بەرتسکردنەوەی دەسکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان.

ئەو کارانە بە هیچ شێوازێک ناکەونە خزمەتی یەکریزی کورد هەڵوێستی نەتەوەی، بە پێچەوانەوە دەکەوێتە خزمەتی پیلانگێری نەیارانی کورد، بە تایبەتی دەوڵەتی تورک  کە بە هەموو ڕێبازێک هەوڵ دەدات داگیرکاری خۆی لەسەر خاکی کوردستان فراوان بکات.

لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە ئەو تاوانەی لەبەرامبەر ئێمە و هەڤاڵانی ئێمەی سیاسی شەرمەزارا دەکەین و لە پارتی دیموکراتی کوردستان داواکارین هەرچی زووە نوێنەرانی ئێمە سەربەست بکرێن. هەروەها بانگەواز لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان لە بەرامابەر ئەو تاوانە بێدەنگ نەبن. هیوا دەرین بە ئەرک و بەرپرسیارەتی نیشمانی خۆیان هەستن.

نوێنەرایەتی پەیەدە لە هەرێمی کوردستان

نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان.

سلێمانی ١٥-٠٦-٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button