ڤیدیۆ… گەمارۆدانی 7 گەریلا لە لایەن سەربازانی تورکیاوە لە ئاڤاشین بڵاو کرایەوە

لڤین:

ڤیدیۆی شەڕ و گەمارۆدانی 7 گەریلا لە لایەن سەربازانی تورکیاوە لە تونێلێکی ناوچەی ئاڤاشین، بڵاوکرایەوە، کە گەریلاکان لە ناو یەکێک لە تونێلەکانی ناوچەکدا گەمارۆ دراون و تا دوا ساتەکانی ژیانیان و بۆماوەی 10 ڕۆژ شەڕی سوپای تورکیا دەکەن و خۆیان ڕادەست ناکەن.

ئاژانسی فورات، ڤیدیۆیی 7 گەریلای لە ناوچەی مام ڕەشۆ، لە ئاڤاشین 10 رۆژ بەرەنگارییان لە دژی سوپای تورکیا کردووە، بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە ڤیدیۆکە پێش هێرشی کیمیایی سوپای تورکیا بۆ سەر ئەو ٧ گەریلایە لە ڕۆژانی سەرەتای دەستپیکردنی هێرشەکانی تورکیا لە 23ی نیسانی 2021دا بۆسەر مەتینا و ئاڤاشین تۆمارکراوە.

ناوچەی مام رەشۆ لە ئاڤاشین یەکێک لە یەکەم شوێنەکان بوو، کە کرایە ئامانجی هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورکیا لەو هیرشەدا “لە شاخی شەهید مونزور لە مام رەشۆ بە پێشەنگایەتیی فەرماندەی گەورە سەرحەد گراڤی (کاموران ئالپسار / جۆلەمێرگ)، روکەن زاگرۆس (سەحەر بینگۆل / جۆلەمێرگ)، ساریا دیار (بشەنگ هەزەر/شرنەخ)، جانفەدا حەسەکە (شەهباز عیزەدەین سەیدۆ / حەسەکە)، خەبات ئاسۆ (عوبەید مەولودی /کرماشان)، زەفەر تۆڵهەڵدان (محەمەد عەبدولقادر حوسێن/قامیشلۆ) و کامەران ئامەد (موستەفا شیمشەک/ئامەد) 10 رۆژ بە شێوەیەکی مێژوویی بەرەنگاری و بەرخودانیان کرد”.

ئاژانسەکە ڕوونیکردوەتەوە کە “ئەو 7 گەریلایە لە یەکەم ساتی هێرشەکانەوە لە سەنگەرەکاندا دەستیان بە بەرەنگاری کردوە وماوەی 10رۆژ بە ئەنجامدانی چالاکی و هێرش بۆ سەر سەربازانی تورکیا لە ڕێگایا دانانی بۆمب و نیشانەشکێنی و بە رێبازی گەریلاکانی سەردەمی نوێ لە زاگرۆس گورزی گەورەیان لە داگیرکەران دا”.

هەربەپێی هەمان سەرچاوە “سوپای تورکیا لە بەرامبەر ئیرادەی پۆڵاین و بڕیاری بە هێز و رۆح و ورەی ئاپۆیی فیداییانەی گەریلاکان نەیتوانی هیچ ئەنجامێک بە دەست بهێنێت و هەموو رۆژێک لە ئاسمان و زەمینەوە بۆردومانی چڕی سەنگەرەکانی دەکردن، بەڵام گەریلاکان هەموو تەکنیک و تەکنەلۆژیای سەربازیی دوژمنی داگیرکەریان بە شێوەیەکی شارەزایانە پووچ دەکردەوە”.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت سەربازانی تورکیا، ناتوانن نزیک دەمی تونێلەکانی شەڕ ببنەوە لە دوورەوە داوا لە گەریلاکان دەکەن، “خۆتان رادەست بکەن” و پێیان دەڵێن “ئەگەر بێنە دەرەوە هیچ زیانێکتان پێ ناگات”، بەڵام گەریلاکان لە بەرامبەر هەر داوایەکی خۆرادەستکردن لەلایەن سوپای تورکیاوە لە ناو تونێلەکانی شەڕدا بە بۆمباکان و تەقاندنی گولـلە بەرەو سەربازەکان وەڵامی داواکەیان دەدەنەوە خۆیان ڕادەستناکەن و تا ئەو کاتەی “بە گازی کیمیایی لە لایەن سوپای تورکیاوە لێیان دەدرێت و شەهید دەبن شەڕ دەکەن و خۆیان ڕادەستناکەن”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button