لە خەلیفان دوو فەردە زێر دەدۆزرێتەوە

لڤین:
 
دوێنێ سێ شەممە لە گوندی سرێشمەیی سەر بە ناحیەی خەلیفان چەند هاوڵاتیەک لەکاتی کارکردن و هەڵکەندنی زەوی، دوو فەردە زێڕ دەدۆزنەوە برایەکی سەرۆکی پارتی دەستیبەسەردا دەگرێت.
 
سەرچاوەیەکی نزیک لەوهاوڵاتیانەی زێڕەکەیان دۆزیوەتەوە بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: دوای دۆزینەوەی زێڕەکان، نیهاد بارزانی برای مەسعود بارزانی داوای زێڕەکانی کردووە.
دوای ئەوەی هاوڵاتیەکان رەتیدەکەنەوە ئەو زێڕە بدەن بەو برایەی بارزانی هەڕەشەیان لێدەکرێت بەناچاری هەردوو فەردە زێڕەکە دەبەنە پیرمام و رادەستی نیهاد بارزانی دەکەن.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، زێڕەکان مێژویەکی درێژیان هەیە لەبەر ئەوەی نەخشی کۆنیان لەسەرە.
بۆ بینینی زێڕەکە بە ڤیدیۆ کلیک لێرە بکە: 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button