128 ملیۆن دینار بۆ 18 پرۆژەكانی ئاو خەرج دەكرێت

لڤین:

 زیاتر لە 127 ملیۆن دینار بۆ 18 پرۆژەكانی ئاو لە هەولێر خەرج دەكرێت.

ئەمڕۆ وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیاندراوێكدا ئاشکرایکرد زیاتر لە 127 ملیۆن دینار بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاو بۆ 18 پرۆژەی ئاو لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت، كە ئەو پرۆژانە كاریگەریان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئاوی شاری هەولێر دەبێت.

وەزارەتی شارەوانیی ئاماژەی بەوەشکردووە، کە دوای ڕەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی ڕێژەی 17٪ی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتییەكە بڕی 127 ملیۆن و 894 هەزار و 600 دینار بۆ 18 پرۆژەی ئاو لە شاری هەولێر خەرج دەكات.

وەزارەتەکە رونیشیكردوەتەوە، ئەو بڕە پارەیە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاو لە شاری هەولێر بۆ پرۆسەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵان و شوێنە گشتییەكان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button