سەرحەد قادر:

زۆرن ئەوانەی لاف بەریفراندۆمەوە لێ دەدەن، بەڵام کەمن ئەوانەی باجەکەیاندا

لڤین:

له ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ (  ٧ / ٦ / ٢٠١٧ ) دا لە کۆبوونەوەیەكدا بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بڕیاردرا کە ڕۆژی ( ٢٥ / ٩ / ٢٠١٧ ) پرۆسەی ڕیفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەبەشداری ناوچە کێشەلەسەرەکان ئەنجام بدریت.

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك کە لەسەر پشكی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوپۆستەی وەگرتبوو ئەمڕۆ ٧ی حوزەیران کەهاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی دیاریکردنی ریفراندۆمی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و باسی لەوەکردوە، “لەساڵ ڕۆژی ڕیفراندۆمدا زۆرن ئەوانەی لاف و گەزازی پێوە لێ ئەدەن، بەڵام کەمن ئەوانەی باجەکەیان دا”.

لە بەشێکی تری نوسینەکەیدا، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك نوسراوی دەستگیرکردنی لەسەر بەشداربوونی لە ڕیفراندۆم بڵاوکردوەتەوە کە ( ١٣ی شوبات ساڵی ٢٠٢٠ ) لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوە لەدژی دەرچووە و باس لەوەکراوە، لەسەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق پێویستە ناوبراو بەتۆمەتی بەشداریکردن لە ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان دەستگیربکەن.

جێگەی ئاماژە پێدانە،بڕیارەکەی دادگای لێکۆڵینەوەی دیالە لەسەر بنەمای مادەی ١١١ لەیاسای سزادانی عێراق ساڵی ١٩٦٩ دەرچووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button