بکوژی خێزانە کوردەکەی بەغدا بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو

لڤین:

دادگای باڵای عیراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ بکوژی ئەو خێزانە کوردە دەرکرد کە دانیشتوی شاری بەغدا بوو.

بەرەبەیانی ڕۆژی  (سێشەممە، ١٥ / ٩ / ٢٠٢٠ ) لە بەغدا، دارا رەئووف، عالیە نەجمی خێزانی و شیلانی کچیان بە دڕندانەترین شێوە لەنێو ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکێکی بەغدا کوژران.

دارا و هاوژینەکەی لەدایکبووی ساڵانی پەنجاکان، بوو هەردووکیان خانەنشین بوون. ( دارا ) خەڵکی سلێمانییە و پێش خانەنشینبوونی بەڕێوەبەری گشتی بووە لە بەغدا، ( عالیە )ـی خێزانیشی خەڵکی کۆیە بوو و پێشتر بەڕێوەبەری بەشی مزگەوتەکان بووە لە دیوانی وەقفی سونی، ( شیلان )ـیش  پزیشکی دەرمانسازی بوو، چالاکوانیش بوو، لەکاتی خۆپیشاندانەکانی عێراقدا زۆر یارمەتیی بریندارەکانی داوە.

جێگەی ئاماژە پێدانە،” دژە تیرۆری کوردستان ڕۆژی ( ١٦ / ٩ / ٢٠٢٠ )دانپێدانانی تۆمەتباری رووداوی کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە بەغدا بڵاوکردەوە و ، ڕایگەیاند،” بکوژەکە ناوی مەھدی حوسێن ناسر مەتەرە و دەڵێت، پێش چوار ساڵ ئەو خێزانە کوردەی ناسیوە و دوو رۆژ لەمەوپێش داوای پارەی لە باوکی شیلان کردووە، بەڵام پێینەداوە و لەسەر ئەوەش بووە بە دەمەقاڵەیان، بۆیە دواتر باوکی شیلان بە چەقۆ دەکوژێت، پاشان ھاوژینەکەی دێتەوە ماڵەوە و ئەویش بە چەقۆ دەکوژێت، دواتریش کچەکە تەپڵەکە جگەرەیەکی کێشاوە بەسەریدا، بەڵام دوو بۆزکی داوە بە سەری کچەکەدا و سەرینێکی خستووەتە سەر سەری و کوشتوویەتی.

 ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )میدیاکانى عێراق،بڵاویانکردەوە کە،” دادگای باڵای عیراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ئەو گەنجە دەرکرد کە ماوەی رابردوو لە بەغدا خێزانێکی کوردی تیرۆر کرد”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button