پارتی هێزێکی زۆری ڕەوانەی حاجی ئۆمەران کرد

لڤین:

ماڵپەڕی رۆژنیوزی نزیک لە پەکەکە، ئەمشەو (دووشەممە، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) لە هەواڵێكی بەپەلەدا ڕایگەیاند،”لە ئێوارەی ئەمڕۆەوە، پارتی دەستی کردوە بە ڕەوانەی کردنی هێزی سەربازی بۆ حاجی ئۆمەران.”

ماڵپەڕەكە لە زاری چەند سەرچاوەیەكی ناوچەكەوە ئاشکرای کردووە،”پارتی هێزێکی زۆری بۆ دەڤەری بەردەناز لە حاجی ئۆمەران ڕەوانە کردوە و بەتایبەتی جوڵەی ئەو هێزانە لە شەودا زیادیان کردوە.”

ماڵپەڕەکە نوسیویشیەتی،”پارتی هێزەکانی ڕەوانەی ئەو ناوچانە دەکات کە گەریلای لێیەو لە هەوڵدایە ئەو ناوچانە گەمارۆ بدات، ئەو هێزەی ڕەوانەی حاجی ئۆمەران کراوە، هێزی زێرەڤانین”.

جێگەی ئاماژە پێدانە جوڵە پێکردنی ئەو هێزانە لە پاش گرژی و ئاڵۆزیەکانی ڕۆژی ( ٥ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) دێت کە لە چیای مەتین پێنچ پێشمەرگە شەهید بوون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button