پارێزەرانی سزادراوانی بادینان:

سزا دراوانی بادینان زیاتر لە  ١٠ مانگە لە زیندان هێڵدراونەتەوە و دۆخی تەندروستییان باش نییە

لڤین:

پارێزەرانی سزادراوانی بادینان، ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )  لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا، رایانگەیاند،” لە ٢٠ ی ئایارەوە داوای راستكردنەوەی بڕیاری دادگای پێداچونەوەیان كردوە، بەڵام تا ئێستا كاری لەسەر نەكراوە”.

هەروەها ڕایشیانگەیاند، “بڕیاری دادگای هەولێر دادپەروەرانە نەبوە و هەر پێنج راگیراوەكە ماوەی زیاتر لە  ١٠ مانگە لە زیندان هێڵدراونەتەوە و دۆخی تەندروستییان خراپە، پارێزەرانیشیان نەیاتوانیوە سەردانیان بكەن”.

لیدوانەکانی ئەمڕۆ پاڕێزەرانی سزادراوانی بادینان لەکاتێکدایە، سزای شەش ساڵ زیندان بەسەر پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادیناندا سەپێنرا، بەڵام ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتوەتەوە و بەنیشانەی بەرتەسككردنەوەی ئازادی رادەبڕین ناودەبرێت لەهەرێمی کوردستاندا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button