بەتۆمەتی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی ئابڕوبەر ٥ هاووڵاتی دەستگیركران

لڤین:

پۆلیسی دهۆك، چوار ژن و كوڕێكی گەنج بە تۆمەتی هەڕەشەكردن لە ژمارەیەك پیاو بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی ئابڕوبەر دەستگیركران

لە ڤیدیۆیەكدا پۆلیسی دهۆك دانپیادانانی ئەو تۆمەتبارانی بڵاوكردەوە و تیایدا باس لە چۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانەكە دەكەن، ژنێك دەڵێت، من و کچێک پەیوەندیمان لەگەڵ پیاوێک دروستکرد، تا گەیشتە ئەوەی سێکسمان لەگەڵ بكات، ئێمەش كارەكەمان ڤیدیۆ كرد و داوای پارەمان لێكرد.

سەبارەت بە ڕووداوەکە، هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک،  ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ) بە میدیاکانی ڕاگەیاند،” ئەو چوار ژن و گەنجە خەڵکی یەکێک لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆکن، پەیوەندییان لەگەڵ پیاوان دروستكردووە و دواتر ڤیدیۆی خۆیان لەگەڵیاندا كردووە و پاشان بە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە داوای پارەیان لێکردووە”.

سەبارەت بە تۆمەتەکانیان، ئاشکرای کردووە،” دەستبەسەركردنی ئەو گروپە لەسەر سکاڵای پیاوێک بووە لە یەکێک لە بنکەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، دوای ئەوەی هەڕەشەیان لێکردووە كە ئەگەر بڕێك پارەیان پێنەدات ڤیدیۆكەی بڵاودەكەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button