هەڵەبجە:

مۆلیدە ئەهلییەکان دەکوژێنرێنەوە

لڤین:

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی هەڵەبجە، ئەمڕۆ ( یەک شەممە، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ )لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە، ڕایگەیاندووە،” ئەمڕۆبەرواری ٢٠٢١/٦/٦نرخی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان بە٤٠٫٦دیاریکرا، کەبۆهەرئەمپێرێک لەنێوان ( ٢٥٠٠بۆ٣٢٥٠ )دانرا ئەمەش بەپێی ئیشپێکردنی مۆلیدەکان کەلەگەڕەکێک بۆگەڕەکێکی تر جیاوازی دەبێت بەپێی کاتی ئیش پێکردنی مۆلیدەکان”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”خاوەن مۆلیدەکان ئامادەنین ئەوبڕەپارەیەی بۆیان دیاریکراوە لەهاوبەشەکانیان کۆبکەنەوە وئەمڕۆ مانیان گرتووەو نایانەوێت مۆلیدە ئیش پێبکەن تاداواکارییەکانیان جێ بەجێ نەبێت”.

سەبارەت بە داواکاریەکانیان لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”داواکارییان ئەوەیە زەوی شارەوانی بۆمۆلیدەکانیان دابین بکرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button