قوباد تاڵەبانی:

دۆخەکە وا دەخوازێت هەموو لایەکمان لە قسە و کردار و هەڵوێستماندا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین

لڤین:

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، لەبارەی گرژی و ئاڵۆزیەکانی ڕۆژی ڕابردووی چیای مەتین نوسیویەتی،”رووداوەکەی چیای مەتینا رووداوێکی دڵتەزێن بوو کە بووە مایەی نیگەرانی و پەرۆشی هەموو کوردێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر”.

ئاماژەی بەوەیش داوە،” گەلەکەمان لە رابردوودا تاڵی و ناخۆشی زۆری بینیوە بەهۆی ئاڵۆزی و شەڕی نێوان لایەنە کوردییەکانەوە، بۆیە حەق نییە ئەم گەلە خێرنەدیوە لەوە زیاتر تووشی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی بکرێت.

تاڵەبانی هۆشداری دەداتە گشت لایەن و کەسایەتیە سیاسیەکانی هەرێم سەبارەی بە دۆخی هەرێم، ڕایگەیاندووە،” دۆخەکە وا دەخوازێت هەموو لایەکمان لە قسە و کردار و هەڵوێستماندا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین و لەم دۆخەدا لە هەمووكات زیاتر پێویستمان بە یەكڕیزی و بیركردنەوەی ورد و دان بەخۆداگرتن هەیە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان و گەلی كورد بەگشتی لەو مەترسیانەی هەن پارێزراوبێت”.

ڕایشیگەیاندووە،” بەرهەمی ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی رابردوومان تەنیا شکست و بێهیوایی بووە بۆ گەلەکەمان، تا ئێستاشی لەگەڵدابێت ئێمە باجی شەڕی خۆکوژی و ئاڵۆزییەکانی رابردوومان دەدەین”.
نوسیویشیەتی،” ئەگەر لەم قۆناغەشدا بەردەوام بین لەسەر هەڵە کوشندەکانی رابردوو بێ گومان دەرەنجامەکەی شکست و بێهیواییەکی گەورەتر دەبێت بۆ هەموو کورد”.
داوایەکیش ئاڕاستەی لاەنەکان دەکات و نوسیویەتی،” بۆیە ئێستا هەموو لایەکمان لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەداین و دەبێت هەموو هەوڵێکمان بە ئاراستەی چارەسەرکردن بێت نەک ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە؛ با ژیرانە و خەمخۆرانە و کوردانە و بەرپرسیارانە کێشەکان چارەسەر بکەین”.
لە کۆتایی نوسروەکەدا هاتووە،” لە کۆتاییدا لەدڵەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكاری پێشمەرگە شەهیدەكانی چیای مەتینا دەكەم و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازم و هیوادارم بە حیکمەت و دانایی پێش بە دووبارەبوونەوەی رووداوی دڵتەزێنی دیکە بگرین”.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button