سەرۆک وەزیرانی فینلاندا ١٤ هەزار یۆرۆ دەگێڕێتەوە بۆ حکومەت

لڤین:
سەرۆک وەزیرانی فینلاندا بڕیاریدا زیادەرەوی خەرجی خواردنی خێزانەکەی کە ١٤ هەزار یۆرۆیە بداتەوە بە خەزێنەی حکومەت.
سانا مارین، سەرۆک وەزیرانی فینلاندا بڕیاریدا ١٤ هەزار یۆرۆ بگێڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت کە لە خواردنی خێزانەکەیدا خەرجکراوە، لە تویتێکدا دەڵێت ئەوەی زیادەبووە پێویستە بیگێڕینەوە.
لەو تویتەیدا مارینی تەمەن ٣٥ ساڵان کە لە رۆژی سێشەممە ٢٩ی ئایار بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە ئەو پابەندی دەستور و یاسا دەبێت و بە زوترین کات ئەو پارەیە دەگێڕێتەوە.
ئەو بڕیارەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە دوای ئەوەهات کە پۆلیس رایگەیاندبوو کە ماڵباتی مارین زیادەڕەویان کردووە لە خەرجی خواردندا بۆیە لێکۆڵینەوە دەکەن.
وڵاتی فینلاندا لەو وڵاتانەیە کە سیستەمی خوێندن تیایدا پێشکەوتووترینە و ماوەی چوار ساڵی رابردووش لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیهاندایە بۆ دڵخۆشی هاوڵاتییەکانی.