ئاگرێکی گەورە لە دهۆک کەوتەوە

لڤین:

نیوەڕۆی ئەمڕۆ  ئاگرێکی گەورە لە کەمپی ئاوارەکانی شنگال لە کۆمەڵگەی شاریا لە پارێزگای دهۆک بە هۆکارێکی نادیار کەوتووە پارێزگاری دهۆکیش سەردانی شوینەکەی کرد.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ  ئاگرێکی گەورە لە کەمپی ئاوارەکانی شنگال لە کۆمەڵگەی شاریا لە پارێزگای دهۆک کەوتەوە، تیمەکانی ئاگر کەوتنەوە گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و ژمارەیەکی زۆر خێمەی ئاوارەکان سووتاوە، بەڵام زیانەکان تا ئێستا بە فەرمی رانەگەیەندراوە.

هەرچەندە ئیدارەی پارێزگای دهۆک لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لە هۆکارەکانی ئاگرەکە و بڕی زیانەکان پێکهێناوە، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆکیش سەردانی ناوچەکەی کردووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان زیاتر لە 100 خێوەت سوتاون، بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک لەوبارەیەوە رایگەیاند “پێنج تیممان چونە شوێنی ئاگرەكە بۆ كۆنترۆڵكردنی و  تا ئێستا نازانرێت کەس گیانی لەدەستداوە یاخود نا.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button