کچێک و دایک و باوکی بە تۆمەتی دزیکردن دەسگیرکران

لڤین:

پۆلیسی هەولێر سێ کەسی یەک خێزانیان دەستگیرکردووە، کە کەرەستەی ناو جانتای ئافرەتانیان لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دزیوە.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، ئافرەتێک و کچەکەی و هاوسەرەکەیان بە ناوەکانی (ب.ج.س) و (ز.ن.ع) و (ن.ع) دەستگیرکرد، بە تۆمەتی دزینی چەندین جانتای ئافرەتان و مۆبایل و کەرەستەی دیکەی ناو جانتاکان، لەناو بازاڕ و شوێنە گشتی و جیاجیاکان.

پۆلیس راشیگەیاند، هەرسێ تۆمەتبارەکە دوای دەستگیرکردنیان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە، دانیان بە تاوانەکانیان ناوە. پۆلیس دەستی بەسەر سەرجەم کەلوپەلە دزراوەکاندا گرتووە، بەپێی مادە 446 لە یاسای سزاکانی عێراق، کە تایبەتە بە دزیکردن راگیراون و دۆسیەیان بۆ کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button