سکانداڵێکی سێکسی ئەردۆغان ئاشکرابوو

ئەردۆغان لە ماڵی شاجوانێکی وڵاتەکەیدا جەڵدە لێیداوە

لڤین:

ئەو سەرۆکی گروپە مافیایەی لە تورکیا هەڵهات، دۆسیەیەکی سێکسی ئەردۆغان ئاشکرا دەکات و دەڵێت لە ماڵی شاجوانێکی تورکیادا ئەردۆغان جەڵدە لێیداوە.

حکومەتی تورکیا کاردانەوەی زۆری پیشاندا بەرامبەر بەو قسانەی کە لەلایەن سەرۆکی مافیاکانی تورکیاوە بە ڤیدیۆ لە یوتیوب بڵاو دەکرێنەوە و بە ملیۆنان هاوڵاتی تورکیا سەیر دەکەن.

سەدات پەکەر، سەرۆکی یەکێک لە گەورەترین گروپە مافیاکانی تورکیا کە هەر ڤیدۆیەک بڵاو دەکاتەوە بە هۆی ئەوەی زانیاری وردی تیادایە لەسەر حکومەتی تورکیا بە دەیان ملیۆن کەس سەیری دەکەن، ئەوەش حکومەتی ئەو وڵاتەی خستووەتە دۆخێکی خراپەوە.

سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا داوای لێپرسینەوی کردووە بە تۆمەتی بوختانکردن پێی لەلایەن ئەو مافیایە کە وەک خۆی دەڵێت ئێستا لە دوبەیە.

پەکەری تەمەن 49 ساڵ لە سەرەتای مانگی ئایارەوە دەستی بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکانی کرد، ئەوەش دوای ئەوەهات کە پۆلیس لە ساڵی رابردوودا ئۆپەراسیۆنێکی بۆسەر گروپەکەی دەستپێکردبوو، هەر بۆیە هەڵهاتبوو بۆ ئەوەی خۆی لە دادگاییکردن بپارێزێت، چونکە پێشتر بە تاوانی ساختەکاری و بەڕێوەبردنی گروپی تاوانکاری سزا درابوو.

سۆیلو کە دۆستێکی نزیکی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیایە ئەو بانگەشەیەی بەدرۆخستەوە و داوای کرد پەکەر بگەڕێتەوە بۆ روبەڕوبوونەوەی دادپەروەری لە تورکیا ئەو وتی ڤیدیۆکان بەشێکن لە ” ئۆپەراسیۆنێکی نێودەوڵەتی ” دژی وڵاتەکەی.

هەفتەی ڕابردوو ئەردۆغان وتی ئاک پارتی بە شەڕکردنی چەتەکانی وەک پەکەر ئاشتی بۆ تورکیا هێناوە و “ئەم کارنامە پیسەشی پووچەڵ دەکەینەوە”.

هەر لە کاردانەوەکانی حکومەتدا بەرامبەر بە قسەکانی ئەو سەرۆکە مافیایە، ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو پۆلیسی تورکیا لە پارێزگای موغلا، لە کەناراوەکانی ئیجە برایەکی پەکەر-ی دەستگیرکردووە.

بە هۆی ئەوەی میدیای نەیار و ناڕازی لە تورکیادا زۆر کەم بووەتەوە، میدیاکانی وڵاتەکە سەرجەمیان بە ئاراستەی خواستەکانی حکومەت کاردەکەن، چونکە لە ماوەی ساڵانی رابردوو تورکیا زۆربەی رۆژنامەنوسان و میدیاکانی کە نەیاربوون و رەخنەگربوون لە کار دوورخستەوە، هەریەکە بە تاوانی جیاواز کە زۆربەیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە و گروپی گولەنیەکان تۆمەتبار کراون، بۆیە ئێستا خەڵکێکی زۆر گوێ لە ڤیدۆکانی پەکەر دەگرن.

کەناڵی بی بی سی دەڵێت: هەندێک لەو بڕوایەدان ئەگەر ئەردۆغان بیەوێت بنکەی هەڵبژاردنی خۆی قایل بکات، دەبێت زیاتر لەو بارەیەوە روونکردنەوە بدات، ئەگەرنا ڕەنگە ئەو دەنگۆیانە زیان لە پشتیوانی پارتەکەی و خۆیشی بدات.

سەدات پەکەر لە ڤیدۆیەکدا باسی ئەوە دەکات، کە کوڕی بینالی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی پێشوو، پەیوەندی بە بازرگانانی ماددەی هۆشبەرەوە هەیە و لە سەرەتای ئەمساڵدا بە بازرگانی ماددەی هۆشبەرەوە چووەتە ڤەنزوێلا.

بینالی یڵدرم ئەو دەنگۆیەی بە “بوختان” و “گەورەترین سوکایەتی” ناوبرد وتیشی، کوڕەکەی بۆ دابەشکردنی کیتەکانی تاقیکردنەوەی کۆڤید-19 و پاراستنی چووبووە ڤەنزوێلا، یڵدرم لە ساڵی 2016-2018 دا لە ژێر دەستی ئەردۆغاندا بوو سەرۆک وەزیران بوو.

ماڵپەڕی هەواڵی تورکیا ئەهڤال دەڵێت پارێزەرانی تورکیا داوای لێکۆڵینەوەی فەرمیان کردووە لەسەر ئەو بانگەشانەی پەکەر، ئەوەش دوای ئەوەهات کە پەکەر سکانداڵێکی نوێی لەسەر ئەردۆغان ئاشکراکرد کە دەڵێت: بەرپرسێکی گەورەی دەوڵەت تووشی جەڵدەی دڵ بۆوە لە ماڵی دەفنی سامیلی کە بێژەر و شاجوانی پێشتری تورکیا بووە ، ئەو کەسەش ئەردۆغانە.

ئەم بانگەشەیەی سەدات پەکەر زۆرترین کاردانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لێکەوتەوە، چونکە ئەردۆغان کەسایەتیەکی ئیسلامی هەیە و زۆرتر وڵاتەکەشی بەرەو ئیسلامی بوون بردووە.

پەکەر کە بە دڵسۆزێکی سەرسەختی ئەردۆغان ناسراوە، هەڕەشەی ئەوەی دەکرد کە نهێنیەکانی حکومەت زیاتر هەڵدەڕێژێت، وەک ئاماژەیەکیش بە ئەردۆغان وتی”سەگێک کە نازاندرێت چۆن بە گورگ ناودەبرێت”.

سەرۆکی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە کاتی بەرگریکردن لە وەزیری ناوخۆ وتی بانگەشەکانی پەکەر هێرشێک بوو لە دژی تورکیا، ئەو بە پەرلەمانتارانی پارتەکەی وت “ئێمە لە شەڕی دژی چەتە و تاوانکاران و رێکخراوە تیرۆریستییەکان، لەگەڵ وەزیری ناوخۆمان وەستاوین”



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button