ژمارەیەک كارمه‌ندانی شاره‌وانی كاره‌كانیان ڕاگرت

لڤین:

ژمارەیەک كارمه‌ندانی شاره‌وانی لە سنوری قەزای چۆمان، به‌هۆی نەبوونی ڕێکارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیا و خەرج نەکردنی پێشینەی مانگانەیان چەند ڕۆژێکە ئیش و کارەکانی خاوێن کردنەوەی قەزاکەیان ڕاگرتووە.

سەرۆکایەتی شارەوانی چۆمان، له‌ ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە “لە ڕێکەوتی 25-5-2021 گشت ئیش و کارەکانی خاوێن کردنەوەی سنوورەکەمان ڕاگرتووە لەبەر تەواو نەبوونی ڕێکارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆمپانیا و خەرج نەکردنی پێشینەی مانگانەیان”.

سەرۆکایەتی شارەوانی چۆمان، ئاماژەی بەوەشداوە: کە “لەگەڵ هەموو لایەک لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی بتوانین کێشەکە چارەسەر بکەین وە لەسەرەتای ڕاگرتنی کارەکان ڕاستەوخۆ سەرووی خۆمان لەو گرفتە ئاگادار کردۆتەوە”.

شارەوانییەکە روونیشیکردوەتە، کۆمپانیای پاپاگروپ ئەرکی خاوێن کردنەوەی سنوری شارەوانی قەزاکەی لە ئەستۆ دایە، “هیوادارین بەزوویی گرفتی کۆمپانیای پاپەگروپ چارەسەر ببێت و دەست بە کارەکانیان بکەنەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button