سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان:

کاردەکەین لە پێناو خزمەتکردنێکی شایستەتری مامۆستایانی کوردستان

لڤین:

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایان رایگەیاندووە،” لە یادی (59) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایانی کوردستان و سەرۆک و سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەم.”

لە پەیامەکەدا هاتووە،”مامۆستایانی کوردستان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەکانی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستاندا گێڕاوە، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە خەباتی پەروەردەیی و نیشتمانیی مامۆستایانی کوردستان دەڕوانین.”

سەرۆكی حكومەت، ڕایشیگەیاندووە،”سوپاسی مامۆستایانی کوردستان دەکەم کە سەرەڕای دۆخە سەختەکان ، بەڵام بەردەوامن لە خزمەتکردن و درێژەدان بە پرۆسەی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستان.”

لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە،”حکومەتی هەرێمی کوردستان، کار دەکات لە پێناو باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی خوێندن و فێرکردن و خزمەتکردنێکی شایستەتری مامۆستایانی کوردستان و پاراستنی مافەکانیان.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button