هەڵوێستی یەکێتی ئەوروپا لەبارەى سزادراوانی بادینانەوە ئاشکرا کرا

لڤین:

نێردەى یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، ئەمڕۆ ( دووشەممە، ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ ) لە ڕاگەیەندراوێکدا لە کۆپیەکەی دەست لڤین ) کەوتووە، ڕایگەیاندووە، “ئازادیی ڕادەربڕین، ئازادیی ڕۆژنامەوانی و مافی دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە بناغەی سەرەکی کۆمەڵگەیەکی دیموکراسییە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا یەکێتیی ئەوروپا نیگەرانیی خۆیشی دەربڕیوە لە ناوهێنانی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەنراوی دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بەوەى سزادراوانی بادینان هاوکاریی داراییان لێیان وەرگرتبێت.

هەروەها نێردەى یەکێتی ئەوروپا داوا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتەواوی پابەندی مافەکانی مرۆڤ بێت، لەنێویاندا “دادگاییکردنێکی دادپەروەرانە” بۆ سزادراوانی بادینان و دابینکردنی ئازادیی ڕادەربڕینی تەواوەتی و ئازادیی ڕۆژنامەنوسی بۆ هاوڵاتیان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button