هاوپەیمانان پارەیان بۆ موچەی پێشمەرگەی لیواكانی پیادە دابینكرد

لڤین:

وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند، كۆمەك و هاوكاری لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامەو لەو چوارچێوەیەشدا هاوپەیمانان بەشێکی دیکە لەکۆمەک و هاوکارییەکانیان رادەستی وەزارەتەكەیان كردوە كە پێكدێت لە گوژمەیەک پارە بۆ موچەی مانگانەی پێشمەرگەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەک و تەقەمەنی و کەرەستەو کەلوپەلی شەڕکردن.

وەزارەتی پێشمەرگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ ( دووشەممە، ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ )، ڕایگەیاندووە،”لە درێژەی ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی کە هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابینی دەکەن، ئەمڕۆ، بەشێکی دیکە لەکۆمەک و هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان، رادەستی بەڕێوەبەرایەتی میرەی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە کرا”.

کۆڵۆنێڵ ویل دایڤس راوێژکاری سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، ئاشکرای کردووە،”لە ماوەی پێنج ساڵی رابردودا، هێزەکانی هاوپەیمانان، بە چەند بەشێک هاوکاری و پاڵپشتی دارایی و لۆجستیی پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگە کردوە”.

ڕاوێژکارەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە،” فەرماندەی هەر یەکەیەکی سەربازی، کە کەلوپەل و پێداویستی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان لە چوارچێوەی پرۆگرامی راهێنان و پڕچەککردن بۆ لە ناوبردنی داعشەوە پێدرابێت، پشکنینی ئەمنی و لێکۆڵینەوەی تەواوی بۆ ئەنجام دراوە لەلایەن هاوپەیمانانەوە، لەبوارەکانی پەیوەندی بە تیرۆرو گەندەڵییەوە”.

هەروەها ڕایگەیاندووە،” ئامانج لەو کۆمەک و هاوکارییانە، بەهێزکردنی تواناکانی هێزەکانە بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆریستان کە ئەمەش پرۆسەیەکی بەردەوامەو هێزەکانی هاوپەیمانان، بەردەوام لەو رێگایەوە، دەیانەوێت کۆمەک و هاوکاری پێشکەش بە لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن”.

جێگەی ئاماژە پێدانە ئەم هاوکارییانە لەچوارچێوەی پڕۆگرامی راهێنان و پڕچەککردن بۆ لە ناوبردنی داعش بوە، بۆ مەبەستی شکستی بەردەوام و کۆتایی هێنان بە داعش لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق.

سەبارەت بە هاوکاریەکان، وەزارەتی پێشمەرگە، ئاشکرای کردووە کە،” پێکهاتوە لە گوژمەیەک پارە، بۆ موچەی مانگانەی پێشمەرگەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و کەلوپەلی شەڕکردن”.

سەبارەت بەو هاوکاریانە، عه‌مید روكن ئه‌میر كه‌ریم خورشید، به‌ڕێوه‌به‌ری میرەی سەربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، ڕایگەیاندووە،” سوپاسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی كردو رایگه‌یاند: ئه‌وان به‌ گرنگیه‌وه‌ سه‌یری ئه‌و هاوكاریانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ دەدرێن بە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌”.

ووتویشیەتی،” هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان گرنگ و پێویسته‌، بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌مو لایه‌ك بتوانن هێزێكی تۆكمه دروست بكەین، بۆ ‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش”.

هاوكات موقەده‌م فه‌رمان زراری، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری میرەی سەربازی، ووتویەتی،” هه‌ر هاوكارییه‌ك لەلایەن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ ده‌گاته‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌گوێره‌ی پلانێكی پێویست و نه‌خشه‌ بۆ داڕێژراو به‌ فه‌رمانی وه‌زارەتی پێشمه‌رگە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی میرەی سەربازی، به‌سه‌ر لیواو یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی وه‌زارەتمان دابه‌شده‌كرێت”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button