جەڵتەی میدیا

لڤین: هەژار سدیق

توێژینەوە پزیشکیەکان، دەمێکە جەڵتەی مرۆڤیان پشتڕاستکردۆتەوە، بەڵام ئاگایان لەهی دەزگا میدیاییەکان نەبووە، چەند ساڵیکیشە بەهۆی بەدواداچوونە ڕۆژنامەوانیەکان، جەڵتەی میدیاو ڕاگەیاندنیش دەست نیشان کرا.

کە تیرۆریستانی داعش هێنرانە سەر خەڵك و خاکی کوردستان و عیراق، لەهەرێمی کوردستان، سەرەتا تەنیا هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی و دژە تیرۆرەکەی بەرەنگاری ئەم تاریکپەرستانە بوونەوە، ئەوکات میدیای باڵێکی نێو پارتی تۆمەتی ئەوەیان دەدایە پاڵ یەکێتیی گوایە بەوەکالەتی ئێران و مالکی سەرۆك وەزیری ئەوکاتی عیراق، شەڕ بەدراوسێ نوێیەکەی هەرێم دەفرۆشێت.

بەڵام دوای ڕەواندنەوەی مەترسی لەسەر هەولێری پایتەخت و ڕزگارکردنەوەی مەخمورو گوێڕ، لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەو دژە تیرۆری یەکێتیی، ئاسەواری ئەم جەڵتەیە کەمتر بۆوە.

دوای گۆبەندەکەی ڕیفراندۆم و حیساب نەکردن بۆ ئەمریکا و سووکایەتیکردن بە برێت مەکگۆرك، سوپای عیراق نیوەی خاکی کوردستانی داگیرکردەوە، هەمان میدیا، دووچاری جەڵتە بۆووە، گوایە، یەکێتیی کەرکوك و شنگالی فرۆشتۆتە(حاج قاسم) .

پاشان بەردەوام بوون، لەبەیت و بالۆرەی، کە گوایە دژە تیرۆر و لاهور شێخ جەنگی خۆپیشاندانەکانی ئێرانیان دامرکاندۆتەوە، ئەگەر نا، کۆماری ئیسلامی ئێستا ڕووخابوو، ئەمجارەیان، بە ڕاپۆرتە هەواڵێکی سایتێکی ئەمریکی شاگەشکە بوون، وەك ئەوە وایە، بیرێکی گەورەی نەوتیان لەکلۆرە دار دۆزیبێتەوە، بێ ئاگان لەوەی بەپێنج سەد دۆلار دەتوانی هەر چیت بوێ، لەسایتە جیهانیەکان بڵاوی بکەیتەوە، ئینجا لەوەش بێ ئاگان، ئەوەی ئەو ڕیکلامەی ئەم میدیایە بۆ لاهور شێخ جەنگی کردووەو دەیکات، خۆی بە ملیۆنەها دۆلار نەیدەتوانی ئەم ڕیکلامە بۆ خۆی بکات، دەرکەوت جەڵتەکەی ئەم میدیایەی پارتی، پارەیەکی زۆری سەرفکرد، بەڵام بەزیان و زەرەری خۆی و قازانجی گەنجە ڕکابەرەکەیان شکاوە.

ئافەرین بەردەوام بن، ئێمەش پێمان خۆشە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button