
تووشبوویەکى تاى خوێنبەربوون لە سلێمانى تۆمارکرا
لڤین وەزارەتی تەندروستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان، دەستنیشانکردنی تووشبوویەکى دیکەى تاى خوێنبەربوونى راگەیاند، کە دانیشتووى شارى سلێمانییە و تەندروستیى جێگیرە. وەزارەتەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، تووشبوو، پیاوێکی تەمەن 41 ساڵە، لەرێگەى بەریەککەوتن سەربڕینى ئاژەڵی تووشبووەوە. لە ئێستادا تووشبووەکە لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە، لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و چارەسەر وەردەگرێت و تاوەکو ئێستا باری تەندروستیی جێگیرە.